RSS Feed

      

هه‌ینی، ۳‌ی سێپتامبری ۲۰۱۰

Renaissance News Index

 

ئازادی ئیـــدۆلــۆژیی هاوبه‌شــی هـه‌مـــوو نووســـه‌رانی جیــهانه‌!
« مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی »
 

  گه‌نجینه‌ی هونه‌ر »» شێعر           ئه‌م لینکه [475] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

كۆرتاژ نامە(شێعر)

 
 

سوبحی سەلیمی

سێ‌شه‌ممه، ۲۲‌ی دیسامبری ۲۰۰۹

 

 

چ سووتێنەرە ئاواتە پاییزیەكانی ‌شۆڕەلاوێكی تەنیا و فرمێسكاوی و

شەوەگریانی پێنووسی خاتوونێكی یاخی و تەنیاتر ...

لەم جیهانە بچووكەیا ،

ئاخیر شەوی پاییز ، دەستی ناوەتە بینم و

بەهاریش چاوەروانی سیپەلكەسپیەكانم دەكا .

پێنووسێكی شكاو دوو گیانە و

هەناسەكانی یاخیەكی غەریبیش دەگاتە گۆی مەمكی لاپەڕەكانم .

لەهەڵات هەڵاتی هەناسەبڕكێی زامی دڵ و

تامەزرۆیی ماچێكی پاییزییەوە ... تا .... لە خاچ دانی خودا ....

خوێناوێكی دوور ... پێك دەگەین و

شەوەژوانی فرمێسکەكانیشمان ... چپەی شێعرەكانمانە تا ... هەركوێ .

...

" لەكام ڕەگەزین من و تۆ ؟ "

تا سەر ئێسقان ... خەفە بووم و تۆیش ...

...

ئێرە ژوانگەمانە :

سێدارەی مۆبیلێك و چاوەڕوانیی دڵی من و

پاییزەشەوگارێكی ڕەش داگیرساو و

"" بزەی ئازارەكانمان " ...

قومە ئەسرینێكی سەڵتت ، تینوویەتیم ئەشكێنێ و

باران ... ئەبارێ و من و تۆیش ...

جێ ژوانی ئەلەكتریكی و ماچی ئەلەكتریكی و ...

چ قیزەوونە ئەم لاوییەتیە .

سنگی تووكنت لە ئامێزی كراسەكەتدا و

پەڕۆیەكی دیاری جێژنی لە دایك بوونیشم ، پرچەكانم ...

چ قیزەوونە فرمێسك .

...

لە كۆتایی خەزاندا ، ماچێكی پاییزی و

دڵەڕاوكێی مۆبیلێكی بنەوش و

یا هاورێكەم ! ...

رێژنەی شێعرەكانمان ، ئاواتێكی نوێیان لێ دەزێ .

...

بارانێكی بەكوڵە و

چ حەرامە ژوانێكە رمبەڕمبی دڵمان ...

هەناسەیەكی غەریبی یاخی لە منداڵدانمایە .

ئێرە ژوانگەمانە .

لەلایەن نازانم كێ !

شێعرێك بە ژانی كۆرتاژەوە بەردەباران كرا .

( سوبحی سەلیمی - بانە )

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [475] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 

بۆچوونه‌کان

 
     ژیوه ر   |   2010.01.12
واقعه ن دیسان ئه بی ده ست خوشبوونیکی تایبه تت لی بکره
زور شیعره کانت به لامو شیرین و سه رنج را کیشه ده ستت خوش بو زه حمه ته کانت
چه وه روانی زیاترین له قسه جوانه کانت
بژی.
 
 
     ژیوه ر   |   2010.01.12
واقعه ن دیسان ئه بی ده ست خوشبوونیکی تایبه تت لی بکره
زور شیعره کانت به لامو شیرین و سه رنج را کیشه ده ستت خوش بو زه حمه ته کانت
چه وه روانی زیاترین له قسه جوانه کانت
بژی.
 
 
     شەویار   |   2009.12.28
پیرۆز بێ ئەم داهێنانە تازە لە پێنووسی خاتوونەكاندا و ئەوەش لە قۆناغێك دایە كە پێویستمانە نووسین بە شێوەیەكی رێك و پڕ ناوەرۆك لە نەوتراوەكانی كە دەبێ بوترێت نەك ئەو وتراوانەی كە بڕیارە بیانڵێینەوە و....
خوشكی هێژا شێعرێكی جوان، پڕ ناوەرۆك و بە زمانێكی سادە و رەوان بێئەوەی كە خۆت تووشی گیر و كێشەی ریساكانی زمان بكەی هەر ئەوەندە دەتوانم بڵێم سوبحی خەریكە رێگەیەك دەبڕێ كە بەیانییەك سەر بە قژ و چاوە خەولووەكاندا بكێشێ و بڵێت: بەیانیتان باش ئەوە خۆری ئەم رۆژەیە كە بڕیارە تیشك دەرباوێت بۆ ئەم بەری شانەكانەوە لەم پێنووسە شانەكردنی ئەدرەوشێتەوە.
سنگی تووكنت لە ئامێزی كراسەكەتدا و
هەناسەكانی یاخیەكی غەریبیش دەگاتە گۆی مەمكی لاپەڕەكانم .
شێعرێك بە ژانی كۆرتاژەوە بەردەباران كرا .
داهێنان بە زمانێكی رێكوپێك و چنراوەی وێنەی نوێ و نەوتراوەیەك كە قامك دەخاتە سەری
بەڵام تێبینیەك:
خوشكی بەڕێز هەروەك چۆن لە كایەی دال و مەدلوولەكاندا سەركەوتوانە پێنووس هان دەدەی و لە هێندێ وشەی وەك پیریۆد و كۆرتاژ و .... لە وێنەدا واتای تازەیان پێدەبەخشی هیوام وایە لە مۆتیڤ یان كۆدەكانی وەك :
ژوان، یاخی،حەرام، فرمێسك، پاییز، سەڵتی، خوێن، شەو، ماچ و چەمكی تەنیا لە چەن پاتبوونەوەیان خۆ ببوێری و یاخود بە پێنووسە بە تواناكەتان داهێنانی تازەتر و نوێتریان بۆ بكەی هەتاكوو جیاوازی هەبێت لە سەبكی سارۆ(شێعرەكانی: رێئالتر لە كام ترویلكە كە باران تینوویە - لە قەحبەخانەكانی متافیزیكدا و...و هەموو ئەو كەسانەی كە وشەی پاییز لە گۆران و سەڵت لە تەنیای و یاخی لە مۆدرنیزمەوە هەڵدەگرنەوە و هەوڵ دەدەن بە هەموو رەمز و هێما و نماكان لاپەڕەیەكی تری پێ بڕازێننەوە دەبا لادەین لە پاییز نمادی هەڵوەرین، باران نمادی رەحمەت و هێمای گریان ، سەڵتی هێمای تەنیا و شەو نمادی تاریكی و رۆژی رەش و ...وێنەكانی وەك:
چ قیزەوونە فرمێسك .
لە كۆتایی خەزاندا ، ماچێكی پاییزی و
شەوەگریانی پێنووسی خاتوونێكی یاخی و تەنیاتر ...
شەوەژوانی فرمێسکەكانیشمان
چ سووتێنەرە ئاواتە پاییزیەكانی ‌شۆڕەلاوێكی تەنیا و فرمێسكاوی و
قومە ئەسرینێكی سەڵتت ، تینوویەتیم ئەشكێنێ و
رنگبێ هەمووی ئەوانە ئیستاتیكایەك ببەخشن بە شێعر و چنراوەی شێعرەكە و چەن پاتەبوونەوەی پاییز و یاخی و ژوان بشارێتەوە لە كەمڕەنگی بەڵام ئەوەش بزانن ئەوە تەنیا لە چەن شێعردا و لە چەن شوێنی جیادا هیچ خەسارێك ناگەیەنێ بە شێعر و ساختاری شێعرەكەتان و دەقیش لاواز ناكات بەڵام گەر خۆ بدەنە پاڵ پەڕتووكە شێعرێك و بەر دەمی وەرگر یاخود رەخنەگرێك ئەوە داهێنانە جوانەكەت تووشی خەسارێكی مۆتیڤی یاخود كۆدی شێعری دەبێتەوە كە لایەن تووشی ئەو گریمانەیە دەكات كە رەنگبێ خولقێنەر تەنیا بە دەوری جەغزێكدا دەخولێتەوە كە توانای دەربازبوونی زمانی لە دیدی خۆیەوە نەبووە و نەیتوانیوە بشبێت و تەنیا زادەی خەیاڵێكن و سەردەمێكی تایبەتی خولقێنەرەكەی!.
بەڵام گرینگ لەوەدا ئەو مۆتیڤ و كۆدانە لە كوێدا رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ وێنە:
چ حەرامە ژوانێكە رمبەڕمبی دڵمان ...
هەناسەیەكی غەریبی یاخی لە منداڵدانمایە .
هەناسەكانی یاخیەكی غەریبیش دەگاتە گۆی مەمكی لاپەڕەكانم .
نە حەرام و یاخی و نە ژوانیش لەم شێوە دێڕ و وێنانەدا دەتوانن گەشانەوەی دەقەكە ببەزێنن و بەدەریان كەن، نە بە چەن پاتەبوونەوەی لەو شێوەیەش خەسار دەگەیەنێ تەنانەت هەر بە ناوی سوبحی سەمای سەر لاپەڕەكانن و دێنە ژوان و ئەوین دەبەخشن بە دڵان و چاوەنواڕان و پێشكەوتخوازانی شێعر و ئەدەب.
جارێكی تر بژین و بەردەوامیتان خوازەی دروونمە
 
 
     بێهنام . ف   |   2009.12.25
سڵاو و ڕێز .
جوانه‌ و هیچی ترم پێ ناوترێ .
هه‌ر سه‌ر که‌وتوو بی .....
 
 
     هه‌رمان وه‌تمانی   |   2009.12.24
سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م شاعیره پایه‌به‌رزه‌ی شاره جوانه‌که‌ی بانه...
به‌ڕێز گیان هێنده به‌رز و به توانا ده‌نووسی که سه‌رم سووڕماوه...
شێوازی نووسینی ئێوه‌م زۆر به لاوه جوانه ، به ڕاشکاوی ده‌ڵیم سوبحی سه‌لیمی له‌و شاعیرانه‌یه که سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسێ و وه‌ک شاعیرێکی خاوه‌ن پله و پایه له داهاتوویه‌کی نزیکا پێناسه ده‌کرێ...
به‌ڵام سه‌یرتر له هه‌موو شتێک ئه‌وه‌یه من و ئێوه که پاییز ته‌واو بوو شێعری پاییزمان داناوه!!!
ده‌سته‌کانت خۆش بێ و بێ سه‌برانه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مه جوان و به نرخه‌کانتم...
سڵاو و خۆشه‌ویستی بۆ شاره جوانه‌که‌ت...
 
 
     ژانی گه ل   |   2009.12.24
جوانه و پر له وینه ی شیعریی سه رنجراکیشه گیانا
 
 
     وه نه وشه   |   2009.12.24
سێدارەی مۆبیلێك و چاوەڕوانیی دڵی من و
پاییزەشەوگارێكی ڕەش داگیرساو و
زور جوان بوو هه ر سه رکه وتوو بی و به رده وام.
 
 
     بنار   |   2009.12.24
په‌نجه‌ت نه‌یه‌شێ
وه‌ک هه‌میشه‌ عالی بوو
 
 

 

 

بابه‌ته په‌یوه‌ندی‌داره‌کان

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2010 Renaissance. All rights reserved.