نیوه‌شه‌وی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له گوندى گردجان له نزیک چوارقوڕنه، تریفه محمد ئیسماعیل، ژنێکی دووگیانی کورد که خاوه‌نی سێ منداڵیش بووه، له ماله‌که‌ی خۆیدا خنکێنراوه و دواتریش سه‌ری بڕاوه. رێکخراوی "ده‌سته‌ی ژنانی چالاکی راپه‌ڕین" له لێدوانێکی نووسراودا بۆ رێنێسانس، رای ده‌گه‌یه‌نێ که "کوشتن و سه‌ربڕینى تریفه محه‌مه‌د ئیسماعیل هه‌موومان ده‌خاته به‌رده‌م تاسه و خه‌م و زامێکى قوڵى نه‌ریتى کۆنه‌پارێزى و ره‌فتارى دڕنده ئاساى دواکه‌وتویی‌ێه‌وه." جه‌ختیشی ده‌کاته‌وه که "کوشتن، لێدان و توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان یه‌کێکه له قێزه‌ونترین و ناشیرین‌ترین دیارده‌کانى کۆمه‌ڵگه، که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌موومان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیه‌تیه‌کى مێژووییه‌وه". رێکخراوه‌که ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت که تریفه محه‌مه‌د "به شێوه‌یه‌کى هێنده نامرۆڤانه ده‌کوژرێت که هه‌موو ویژدان و ئینسانێکى خاوه‌ن هه‌ست راده‌چڵه‌کێنێت. ئه‌و ره‌فتاڕو دڕنده‌ییه، نیشانه‌ى ئه‌و په‌رى جه‌هاله‌ته که پێویسته له لایه‌ن ته‌واوى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و چینى رۆشنبیران و داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت و ته‌واوى کۆمه‌ڵگاوه مه‌حکوم و ریسوا بکرێت و هه‌وڵى جدى بدرێت تا تاوانبارانى ئاشکرا بکرێت و به سزاى توندى یاسایى بگه‌یه‌نرێن." ئه‌و رێکخراوه‌ی ژنانی باشووری کوردستان وێراى ئه‌وه‌ى "زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و روداوه" ده‌کا و تاوانبارانىشی "ریسوا و شه‌رمه‌زار" ده‌کا، رایده‌گه‌یه‌نێ که "هه‌وڵى داموده‌زگاکانى پۆلیس و نوسینگه‌ى به‌دواداچوونى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به‌ژنان به‌رز هه‌ڵده‌سه‌گێنین که له سه‌ره‌تاى زانینى کاره‌ساته‌که‌وه، به‌وپه‌رى هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه به‌دواى ئاشکراکردنى روداوه‌که‌و دۆزینه‌وه‌ى تاوانبارانه‌وه‌ن. هیوا ده‌که‌ین هه‌رچى زووه ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسى بۆ هه‌موو لایه‌ک رابگه‌یه‌نرێت و تاوانبارانى به خه‌ڵک بناسرێن و سزاى توندى یاسایى بدرێن." شیاوی ئاماژه‌یه که هه‌موو ساڵێک سه‌دان ژنی باشووری کوردستان، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی به "پاراستنی شه‌ره‌فی بنه‌ماڵه" به‌ناو ده‌کرێ، ده‌بنه قوربانیی توندوتیژیی که‌سوکاریان. |