به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (رێنێسانس نیوز) که‌وتوون، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) ته‌رمی دوو کوردی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت به ناوه‌کانی ره‌حمان که‌ریمی و به‌ختیار ئه‌مینی، له گوندێکی نزیک مه‌ریوان دۆزراونه‌وه که ده‌گوترێ دوو رۆژ به‌ر له ئێستا له لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه کوژراون. رۆژنامه‌نووسێکی کورد له هه‌رێمه‌که‌وه که ئه‌و زانیارییه‌ی داوه به رێنێسانس، رایده‌گه‌یه‌نێ که ره‌حمانی ئه‌مینی مۆره‌یه‌کی گرینگی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ده‌وڵه‌ت و به‌ختیار ئه‌مینیش چه‌کی ده‌وڵه‌تی پێ بووه. تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ کام له حیزبه کوردییه‌کان به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و هێرشه‌یان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ به‌ڵام پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و گرووپێک به ناوی له‌شکری پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که ده‌گوترێ له کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان نزیکن، پێشتر له هێرشی هاوشێوه‌دا چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به ده‌وڵه‌تیان کوشتووه. |