RSS Feed

      

یه‌کشه‌ممه، ۱۷‌ی دیسامبری ۲۰۱۷

Renaissance News Index

 

هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نکۆڵیکردن له‌ ئازادیی تاک بنیات نانرێ
« مه‌هاتما گاندی »
 

  هه‌واڵ »» ڕووداو           ئه‌م لینکه [792] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

بەهۆى تۆپبارانى ئەمڕۆ ى ئێران گوندنشینێک بریندار بووە

 

محه‌مه‌د چاوشین

2010.08.23 - 19:46

 

ڕێنێسانس نیوز؛ قه‌ڵادزێ

لەئەنجامى تۆپبارانەکانى ئەمڕۆى ئێران بۆ ناوچەکانى بنارى قەندیل،هاووڵاتییەک بەسەختى بریندار بووە و چەندین ئاژەڵى گوندنشینانى ئەو دەڤەرەش لەناوچوون.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى سەنگەسەر بە (ڕێنێسانس نیوز)ى ڕاگەیاند کە دواى ئەوەى ئێران ئەمڕۆ تۆپبارانى گوند و ئاواییەکانى بنارى قەندیلى دەست پێکردەوە، بەهەزاران دۆنم زەوى لە پوش و پاوان و دارستانەکانى ئەو ناوچانە سوتاون و لەناوچوون.

 

گوتیشى"هاوووڵاتییەکى خەڵکى گوندى زورکان بەناوى "رەسوڵ حسێن" تەمەن 30 ساڵ لەکاتى کوژاندنەوەى ئاگرەکەدا بەهۆى تۆپبارانەوە بەسەختى بریندار بووە و ئەگەرى بڕینەوەى دەستێکیشى لەئارادایە".

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەش کرد کە بەهۆى ئەو تۆپبارانەوە چەندین سەر وڵاخى گوندنشینانى ناوچەکانى بنارى قەندیل لەناوچوون.

 

هەرچەندە کۆمارى ئیسلامى چەندین ساڵە بە بیانووى بوونى گەریلاکانى پژاک و پ ک ک تۆپبارانى گوندەکانى بنارى قەندیل دەکات،بەڵام گوندنشینان بوونى هەرچەشنە بنکەو بارەگایەکى ئەو دووپارتە کوردیەى نەیارى ئێران لەناو گوندەکاندا ڕەت دەکەنەوە.


 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [792] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 
 

 

 

بابه‌ته په‌یوه‌ندی‌داره‌کان

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2017 Renaissance. All rights reserved.