محه‌مه‌د چاوشین 2010.08.23 - 17:53 ڕێنێسانس نیوز؛ قه‌ڵادزێ پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ بۆ جارێکى تر تۆپخانه‌کانى کۆمارى ئیسلامى به چڕوپڕى تۆپبارانى ناوچه‌کانى بنارى قه‌ندیلى کرد. تۆپبخانهکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران،پاش ماوه‌یه‌ک بێده‌نگى، بۆجارێکى تر ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 23/8/2010) تۆپبارانى گوند و ئاواییه‌کانى بنارى قه‌ندیلى ده‌ست پێکرده‌وه و زیانێکى زۆرى مادى به پوش و پاوان و دارستانه‌کانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره گه‌یاندووه. هاوڵاتى حه‌مه‌ره‌سوڵ خه‌ڵکى ناوچه‌که له‌په‌یوه‌ندییه‌کدا بهڕێنێسانس نیوزى گوت"ئه‌وناوچانه‌ى ئه‌مڕۆ ئێران تۆپبارانى کردوون، پێشتر تۆپباران نه‌کراون و بۆیه‌که‌م جاره تۆپباران ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر بیانووى ئێران بۆ ئه‌و تۆپبارانه بوونى گه‌ریلاکانى پژاک بێت، ئه‌وا هیچ بنکه‌و باره‌گایه‌کى ئه‌و هێزه له‌و ناوچانه نییه". ناوبراو گوتیشى"تۆپبارانه‌که زۆر به‌خه‌ستى ئه‌نجام ده‌درێت و به‌و هۆیه‌وه ڕووبه‌رێکى زۆرى پوش وپاوان و دارستانى ئه‌و ناوچه‌یه سوتاوه و به‌هۆى گه‌وره‌یى ئاگره‌که‌ش هێشتا ئاگرهکهههروا به‌رده‌وامه و کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه". به‌پێى قسه‌ى ئه‌و هاووڵاتیه تۆپبارانه‌کانى ئه‌مڕۆ نزیک ناوچه‌کانى شارۆچکه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى گرتۆته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کى زۆرى له ناو گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شارۆچکه‌یه دروستکردووه. ڕێنێسانس نیوز له‌وباره‌وه هه‌وڵى دا په‌یوه‌ندى به "د.کاوه مه‌حمود"وته بێژى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بکات،به‌ڵام سه‌رکه‌وتوونه‌بوو. تۆپبارانه‌کانى ئێران له‌کاتێکدایه که سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ئیدانه‌ى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ى ئێرانیان کردووه و داوایان له‌و وڵاته‌کردووه که ڕێز له‌سه‌روه‌رى خاکى هه‌رێم بگرێت، به‌ڵام کۆمارى ئیسلامى تاهه‌نووکه گوێى بهوداخوازیهى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان نه‌داوه. |