کاسبکارێکی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ڕێنێسانس نیوزی ڕاگه‌یاند که نیوه‌شه‌وی هه‌ینیی ڕابردوو، هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نیشته‌جێ له زاڵگه‌ی "تیێت"ی سنووری ئالان، که ده‌که‌وێته نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ناو خاکی باشووری کوردستاندا که‌لوپه‌لێکی زۆریان لێ سووتاندووه که بایی 100 ملوێن تمه‌ن بووه. که‌لوپه‌له‌کان، که بڕیار بووه له باشووری کوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکرێن، پێکهاتوون له گازۆئیل، تایێر (ته‌گه‌ر) و هێندێک که‌لوپه‌لی ئه‌لکترۆنی. کاسبکاره‌که ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه که ئه‌و هێزانه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له زاڵگهکهیانهوه به تفه‌نگی دوورهاوێژ ته‌قه‌یان له کاسبکارانی سه‌ر سنوور کردووه، که وه‌ک ئه‌و گوتی "به خۆشییه‌وه زیانی گیانی به دواوه نه‌بوو، به‌ڵام بایی ده‌یان ملوێن تمه‌ن که‌لوپه‌لی ئه‌لکترۆنی له‌کار که‌وتوون". هاوکات به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕێنێسانس له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت، هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له نزیک گوندی بناوێ ده‌ستڕێژیان له چه‌ند کاسبکارێک کردووه که له ئه‌نجامدا سێ که‌سیان بریندار و که‌لوپه‌له‌کانیشیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. هه‌روه‌ها له هه‌مان ناوچه و له نزیک گوندی بێتووشیش ژماره‌یه‌ک ترومبێلی کاسبکاران به باره‌وه ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه. ئا: ک. م |