کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق ئه‌ورۆ رایگه‌یاند که پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌کان ته‌واو بووه، به‌ڵام جه‌ختیشی کرده‌وه که ئه‌نجامه فه‌رمییه‌کان تا کۆتایی مانگی مارس راناگه‌یه‌نرێن. گاردیه‌ن پێی وایه که لیستی نووری مالیکی براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو که هه‌ڵبژاردنه‌که بۆ لیستی به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌یاد عه‌لاوی ـش به پیت بووه. به‌گوێره‌ی گاردیه‌ن براوه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌ڵبژاردنه‌کان حکوومه‌ت دامه‌زرێنێ، به‌ڵام کورده‌کانیش که له چاو هه‌ڵبژاردنی رابردوو پێگه‌ی خۆیان به‌هێزتر کردووه، رۆڵێکی سه‌ره‌کییان ده‌بێ. که له ئێراقی دوای سه‌دام حوسێن‌دا یه‌کگرتوو بوون، بۆ یه‌که‌مجار هێزێکی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڕه‌شه له‌و یه‌کگرتوویی‌یه‌یان ده‌کا. نووسه‌ره‌که‌ی گاردیه‌ن باوه‌ڕی وایه لیستی گۆڕان، که به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه به‌راییه‌کان وێده‌چێ 15 کورسیی وه‌ده‌ست هێنابێ، فاکته‌رێکی نه‌ناسراوه له دانوستانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردندا و له‌وانه‌یه مه‌ترسیی دروست بکات له‌سه‌ر یه‌کگرتوویی لیستی جه‌لال تاڵه‌بانی. |