سه‌فه‌ر له پاریس بۆ سووریه کاتێک گه‌یشتینه پاریس له خۆشییاندا نه‌مئه‌توانی له سه‌رپێیان راوه‌ستم. به‌رده‌وام پرسیار به مێشکمدا ئه‌هات، من له‌کوێ و پاریس له کوێ؟ ئه‌گه‌ر سه‌ی مه‌هدی هاشمی نه‌بوایه‌ت، من ئه‌متوانی پاریس به خه‌و ببینم؟ دڵنیام نا!. پاریس لای من نامۆ بوو، به‌ڵام شوێنێکی خۆش بوو بۆم و له‌زه‌تم لێ ئه‌برد. له‌زه‌ت و خۆشییه‌ک که زۆری نه‌خایاند، 4 رۆژ له‌م شاره خۆشه‌دا مامه‌وه، دواتر نامه‌یه‌کی سه‌ر به‌سراویان به ده‌ستمه‌وه دا و پاش 4 رۆژ ته‌وه‌سولی تا فرۆکه‌خانه‌ی ئوورلی پاریس ره‌وانه‌ی کردم و پێی وتم ئه‌بێت برۆم ماوه‌یه‌ک له سووریه بمێنمه‌وه. سووریه شوێنێک بوو که ئه‌بوا من له‌وێ ژیانیكی تازه‌م ده‌ست پێ بکردایه‌ت، ئه‌م ژیانه تازه‌یه‌ش له‌به‌ر دڵی سه‌ی مه‌هدی هاشمی بوو. له فرۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شق له وڵاتی سووریه، له‌گه‌ل له فرۆکه دابه‌زیم و هاتمه‌ده‌ر چه‌ند که‌سێکی نیزامی چاوه‌رێیان ئه‌کردم و هاتن به پێشوازمه‌وه و به‌خیرایی سوار ئۆتۆمبیلێکیان کردم و بۆ شوێنێک که نه‌مه‌زانی کوێیه بردمیان. من ئه‌مزانی که بۆ دیتنی خولێکی سه‌ر بازی تایبه‌ت بۆ ئێره دێم. ئه‌مزانی ئه‌بێت وریا بم، چاو و گوێ بکه‌مه‌وه و زوو شته‌کان فێربم، وه‌ک شێوازی کارکردن به چه‌کی جۆراوجۆر، ته‌قه‌کردن، ته‌قینه‌وه و هه‌ڵسوورانی له‌و چه‌شنانه، ئه‌مانه له‌و کارانه بوون که ئه‌بوا له‌به‌ر سه‌ی مه‌هدی ئه‌نجامم بدایه‌ت. یه‌ک ـ دوو رۆژێک له ماڵێکدا له نزیک دیمه‌شق جێگیر بووم و مامه‌وه و دواتر من و چه‌ند که‌سێکیتر، که ئێرانی و پاکستانی بوون، گوازراینه‌وه بۆ ئۆردووگایه‌کی ته‌واو چریکی! ده‌ورانێکی دژوار بوو، دژوار به‌ڵام پڕ له له‌زه‌ت. من به‌رده‌وام جنێوم به رژیمی شا ئه‌دا که بۆچی لاوه‌کان به زۆر راپێچی سه‌ربازیی ئه‌کات، و سه‌رئه‌نجام خۆیشم به هه‌ر جۆره فڕوفێڵێک بوو خۆم به شێوه‌ی یاسایی له سه‌ربازی دزییه‌وه و به‌کورتی مه‌عاف کرام، یانی سه‌روازیه‌که‌م پێ به‌خشرا، ئێسته ناچار بووم 4 مانگی ته‌واو خولی چریکی ببینم، ئه‌و خولانه‌یش که من ئه‌یبینم نه‌ک له وڵاتی خۆم و بۆ وڵاتی خۆم، به‌ڵکوو له سووریه و بۆ مه‌به‌ستێک که سه‌ی مه‌هدی هاشمی له مێشکیدا بوو. بێجگه له من، 22 که‌سی تری خه‌ڵکی ئێران له‌م ئۆردووگایه‌دا بوون، بێجگه له من هه‌موویان خوێندکاری زانکۆ بوون و خوێنده‌وار. ئه‌وه منم له ناویاندا که نه‌خوێنده‌وار یان که‌مم خوێندووه، من ته‌نیا 6 که‌لاس ده‌رسم خوێندبوو، به‌و حاڵه‌شه‌وه راهێنه‌رانی سوور‌ی ئۆردوگا، منیان وه‌ک زیره‌کترین چریکی ناو ئۆردووگا هه‌ڵبژارد و دیاری‌یان کرد. ماوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌ده‌ستپێکردنی کاره‌کانم له ئۆردووگا تێنه‌په‌ڕیبوو، رۆژێک سه‌رگوردێکی سوور‌ی ناسراو به "حامد موحه‌مه‌د سوودانی" بانگهێشتی کردم که بڕۆم بۆ شوێنی کاره‌که‌ی، واته نووسینگه‌ی تایبه‌ت به خۆی، منیش رۆیشتم بۆ نووسینگه‌که‌ی و بێجگه له‌خۆی که‌سێکیتری ئێرانی که وادیاربوو ئه‌و که‌سه ئێرانییه دیلماج و هه‌روه‌ها نێوانداری ئه‌و ئێرانییانه که له‌و ئۆردووگایه‌ن له‌گه‌ل سه‌ی مه‌هدی هاشمی بوو. له‌و نووسینگه‌یه‌دا هه‌واڵیان پێدام که ئایه‌توڵا شه‌مس ئابادی له ئیسفه‌هان کوژراوه و له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌ی مه‌هدی هاشمی قۆڵبه‌ست کراوه، کۆمه‌ڵێکیش له خزم و خوێشانی من که شۆره‌تی شه‌فیعزاده‌یان هه‌بووه له لایه‌ن ساواکی شاوه قۆڵبه‌ست کراون. بۆ چه‌ند ساتێک به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه مات و گرژ بووم و دواتر به خێرایی ده‌ستم کرد به پرسیاری جۆراوجۆر، بۆئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له سه‌ر ئه‌و شته‌ی که چاوه‌روانم ئه‌کرد رووبدات و ئێسته روویداوه، به ده‌ست بهێنم و ئاگاداری زیاترم له رووداوه‌کان بێت. ئاوایان بۆ من گێڕاوه، رۆژێک سه‌رله‌به‌یانیی له قه‌راخ جاده‌ی دۆڕچه، ته‌رمی ئایه‌توڵا شه‌مس ئابادی له کاتێکدا خنکێندرابوو دۆزراوه‌ته‌وه، دواتر کوڕی پووری من واته خوشکه‌زای باوکم، به ناوی موحه‌مه‌د حوسه‌ین جه‌عفه‌ر زاده، که خوێندکار بووه له زانکۆی ئیسفه‌هان، و هه‌روه‌ها که‌سێکیتر له خزمه‌کانم به ناوی ئه‌سه‌دولا شه‌فێعزاده و چه‌ند که‌سێکیتر قۆڵبه‌ست کراون. له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه له‌و به‌ندکراوانه‌دا، سه‌ی مه‌هدی هاشمی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و گشتیان ئێسته له به‌ندیخانه‌ن. به‌رپرسی ئۆردوگا تێئه‌کۆشا من به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت که باوه‌ر بکه‌م ئایه‌توڵا شه‌مس ئابادی له لایه‌ن ساواکی رژیمی شاوه کوژراوه، به‌ڵام من خۆم له ناخی کاره‌کاندا بووم و هه‌موو شه‌فیعزاده‌کان خۆم ناساندبوومن به سه‌ی مه‌هدی هاشمی، ئه‌مزانی رووداوه‌که له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و کۆبوونه‌وه‌کانی باخی حاجی توراب له سه‌ر چ بڕیارێک و قه‌رارێک ساق بووه‌ته‌وه. ئه‌وان وا بیریان ئه‌کرده‌وه که نیگه‌رانیی من به‌هۆی به‌ندکرانی خزم و خوێش و هه‌روه‌ها سه‌ی مه‌هدی هاشمی یه‌وه‌یه. له کاتێکدا وانه‌بوو، گه‌رچی له ده‌ستبه‌سه‌رکران و به‌ندکرانی ئه‌وان من نیگه‌ران ببووم، به‌ڵام زۆرتر نیگه‌رانی من له‌وه بوو که بڕیاربوو هه‌رکات سه‌ی مه‌هدی و ئه‌و که‌سانه ده‌ستبه‌سه‌ر کران، من له هه‌رکوێ بوومایه‌ت ده‌بوا خۆم بگه‌یاندایه‌ته‌وه و بۆ ده‌ربازکردنی سه‌ی مه‌هدی و هاوڕێکانی له به‌ندیخانه ئه‌وه‌ی له ده‌ستم ئه‌هات ئه‌نجامی بده‌م. له‌م قه‌ول و قه‌راره‌ی ئێمه ته‌نیا سه‌ی مه‌هدی هاشمی که ئێسته له به‌ندیخانه‌یه، ئایه‌توڵا به‌هه‌شتی، موحه‌مه‌د مونه‌تزری و باوه گه‌وه‌ری موحه‌مه‌د ئاگادار بووین. کاتێک به به‌رپرسی ئۆردووگا، واته سه‌رگورد حامد موحه‌مه‌د سوودانی ـم وت من ئه‌مهه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێران، زۆر به توندی و ڕاشکاوانه به‌رهه‌ڵستم وه‌ستایه‌وه وتی بۆت نییه و نابێت بگه‌ڕێیته‌وه، هه‌روه‌ها وتی ئێمه کارمان به‌و کێشانه‌وه نییه تۆ ئه‌بێت به پێی بڕیار تا کۆتایی خولی چریکی لێره بمێنیته‌وه؛ دوای کۆتایی خوله‌که ئه‌بێت له چه‌ند کاری چریکی ڕاسته‌وخۆدا به‌شداریی بکه‌یت و تاقی بکرێیته‌وه، که دیاریی بکرێت توانایی تۆ چه‌نده‌یه. ئه‌و کات ده‌توانیت برۆیته‌وه. دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئۆردووگا، دوو که‌ڕه‌ت هه‌وڵی ده‌ربازبوونم له ئۆردووگا دا، به‌و نیازه‌ی بتوانم خۆم بگه‌یه‌نمه‌وه ئێران، به‌ڵام هه‌رجاره هه‌وڵه‌کانم ناکام ده‌مایه‌وه و ده‌ستگیر ئه‌کرام و هه‌ر جاره‌ی 15 رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌و ئۆردوگایه‌دا له ژووری تاکه‌که‌سیدا ئه‌مامه‌وه. هه‌رچۆنێک بوو خولی چریکی کۆتایی پێهات و رۆژێک سه‌رگورد حامد موحه‌مد سوودانی بانگی کردم و وتی: هه‌رچه‌نده تۆ خوێنده‌وار نیت و ده‌رسێکی ئه‌وتۆت نه‌خوێندووه، به‌ڵام زیره‌کترین چریکی ئه‌م ئۆردوگایته و ده‌رسه‌کانی ئێمه باش فێر بوویت، به‌م بۆنه‌وه سبه‌ی شه‌و ئه‌مانهه‌وێت تاقیکردنه‌وه‌یه‌کت له سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین، به‌و مانا ئه‌و شتانه که فێری بوویت ئه‌بێت له دونیای تیئۆری بێنه ده‌ر و به کرده‌وه جێبه‌جێی بکه‌یت. ئاما‌ده‌یت یان نا؟ من که بیرم له شتی ساکار ئه‌کرده‌وه، له مێشکی خۆمدا ئه‌موت ئه‌و شتانه‌ی فێر کراوم ئه‌بێت تێیدا تاقی بکرێمه‌وه شتێکی گرینگ نییه، بۆ‌یه زۆر به ئاسانی وڵامم دایه‌وه: به‌ڵێ! ئاماده‌م. به‌ڵام پاش چه‌ن ده‌قه‌یه‌ک کاتێک ئاغای رازی دیلماجی ئۆردوگاکه هات و به‌سه‌رهاتی تاقیکاریی و تاقیکردنه‌وه‌ی بۆ گێڕامه‌وه، وه‌خت بوو دڵم له ترسان بوه‌ستێت!. من ئه‌بوا به‌یانی ئه‌و رۆژه، له پاڵ ده‌سته‌ی ئێعدام دا 9 ئه‌فسه‌ری سووریم تیرباران بکردایه‌ت!. ئه‌مه به‌و مانا بوو که من ئیتر ده‌ستم به خوێن سوور ببێت، ئه‌ویش به خوێنی که‌سانێک که هیچ دوژمنایه تییه‌کیان له‌گه‌ل من نییه و ته نانه‌ت ناشیان ناسم. رێگاچاره‌یه‌کم بێجگه له به‌ڵێ وتن بۆ نه‌مابوه‌وه. هه‌ر له‌و دوانیوه‌رۆ گه‌رمه‌ی هاوینی ساڵی 1354ه‌وه که سه‌ی مه‌هدی هاشمی 10،20،30 هه‌زار تمه‌ن پاره‌ی پێ ئه‌دام، داهاتووی من تێکچوو به‌ڵام بۆخۆم نه‌مه‌زانی، سه‌ی مه‌هدی به‌و پارانه ژیانی داهاتووی منی کڕیبوو، ئه‌بوا ئه‌وکات بمزانیبایه‌ت له‌م دونیا بێره‌حمه‌دا که برا له به‌ر 100 تمه‌ن برای خۆی ئه‌کوژێت، ده‌یانهه‌زار تمه‌نانه‌ی که سه‌ی مه‌هدی ئه‌یدات به من به بێ هۆ نییه و نایه‌ڵن به‌و ئاسانییه بیخۆم، ئه‌و پارانه له‌به‌ر خۆشویستنی من نه‌بووه به‌ڵکو بۆ کڕینی من بووه، ئه‌و هه‌موو پاره به‌خشینه به‌من بێ ئامانجی گه‌وره نه‌بووه!. من تێده‌کۆشم ئه‌م بیره‌وه‌رییانه له ئه‌وپه‌ڕی راستیدا ته‌نیا بۆ په‌ندوه‌رگرتنی که‌سانی تر و نه‌سڵی نوێی دوای خۆم بگێرمه‌وه. من نامهه‌وێت له خۆم قاره‌مانێکی کارتۆنی دروست که‌م، به‌ڵام ده‌یشزانم ئه‌م به‌سه‌رهات و بیره‌وه‌ریانه‌م سیمایه‌کی خراپ و دزێوتریش له من نیشان ئه‌دات به‌ڵام من هه‌ستی ئینسانیم ناچارم ئه‌کات بیان گێرمه‌وه. ئه‌و شه‌وه کاتێک له هۆده‌که‌ی سه‌رگورد حامد موحه‌مه‌د سودانی هاتمه ده‌ره‌وه تا به‌یانی له ژێر چاوه‌دێری ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د برای حافز ئه‌سه‌د سه‌ر قاڵی ته‌قه‌کردن بووم، به‌و حاڵه‌شه‌وه بۆ ته‌نیا ساتێک نه‌مه‌توانی له بیری ئه‌و که‌سانه بێمه ده‌ر که ئه‌بوا بیان کوژین. به‌رپرسانی ئۆردووگا پێشنیاریان کردبوو که منیش تێکه‌ڵ به ده‌سته‌ی ئێعدام ببم و به فیشه‌ک دڵی ئینسانێک کون بکه‌م که بۆ تاکه چرکه‌یه‌کیش نه‌مدیوه و نایناسم و ته‌نیا تاوانی ئه‌و که‌سانه ئه‌وه ئه‌بێت که به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆردووگا ئه‌لێن دوژمنی خه‌ڵکی سووریه‌ن، به‌ڵێ من ئه‌بێت که‌سێک بکوژم نازانم کێیه، تاکه ساتێک نه‌مدیوه، دوژمنییه‌کی له‌گه‌ل من نه‌بووه، و به چ مه‌به‌ستێک و بۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی کێ من ئه‌بێت ئینسانێک که به هه‌زاران ئاوات و ئاره‌زوو له مێشکی دایه دڵی له لێدان بخه‌م؟ وڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه بۆ من له یه‌که‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کاندا زۆر کارێکی دژوار بوو، به‌ڵام له‌و لایشه‌وه بیرم لێ ئه‌کرده‌وه خۆ من بۆ ته‌مرینی موزیک و گۆرانی نه هاتوومه‌ته ئه‌م ئۆردووگایه. من، هه‌رئه‌و رۆژه‌ی که له‌سه‌ر رێنوێنییه‌کانی سه‌ی مه‌هدی هاشمی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م خولانه‌م قه‌بوڵ کرد، ئه‌بوا بمزانیبایه‌ت ئه‌م خولانه بۆ کوشتنن، ئه‌بێ فێر ببم چۆن بکوژم وچۆن بکوژرێم. دیاره کاتێکیش هاتووم بۆ فێربوونی کوشتن و کوژران، ئه‌بێت رۆژێکیش چاوه‌روانی ئه‌وه بکه‌م که خه‌ڵک بکوژم و رۆژێکیش بمکوژنه‌وه!. به‌هه‌رچۆنێک بوو دڵم رازی بوو که ئه‌و کوشتنه کارێکی ئه‌وتۆ نییه و لای خۆم نه‌یکه‌مه کێشه و گرینگ چاوی لێنه‌که‌م، ئه‌وجار ئیتر ورده ورده که‌وتمه بیر کردنه‌وه له کوشتنی بنیامه‌کان، هه‌ڵمئه‌سه‌نگاند، له به‌رخۆمه‌وه ئه‌موت ئه‌گه‌ر بڕیار بێت بکوژم هیچ کوشتنێک له‌وه خۆشتر نییه که بکوژیت به بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کت له سه‌ر بێت، ئێمه کۆمه‌ڵێک ئینسانی ده‌ستوپێ به‌سراومان ئه‌کوشت که هیچ مه‌ترسییان بۆ سه‌رگیان و ژیانی ئێمه نه‌بوو، له ئه‌وپه‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتیاندا به ده‌ستوپێی به‌سراوه‌وه له به‌رانبه‌رماندا به‌سراوه وه‌ستاو ئه‌بن، ئێمه‌ش ته‌نیا به زه‌ختێکی چکۆله له سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگه‌که‌مان دڵیان له لێدان ئه‌خه‌ین و ته‌واو. من که‌فیلی به‌هه‌شت و جه‌حانمی ئه‌وان نه‌بووم، ره‌یس ئه‌سه‌د دڵی خوازیاری ئه‌وه بوو نه‌یارانی خۆی له‌به‌ین ببات یان به وته‌ی رۆژنامه‌کان ئێعدام‌یان بکات، که‌واته هیچ پێوه‌ندیی به منه‌وه نییه بۆچ من له خۆمی گه‌وره بکه‌مه‌وه؟ من ته‌نیا مه‌ئموورێکم، ته‌نیا زه‌ختێکی چکۆله‌م له سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگێک، بۆچی ئه‌م ته‌قه کردنانه له‌گه‌ل ته‌قه کردنه‌کانی پێشوومان چ جیاوازییه‌کی هه‌یه؟ به‌ده‌م ئه‌م‌خه‌یاڵ وپرسیارانه‌وه شه‌وگارم تێپه‌ڕاند ورۆژم لێبوه‌وه، سه‌ر له به‌یانی دوای چه‌ند ته‌قه‌ی سه‌ره‌تایی وته‌مریناتی تر، به من و8 که‌سی‌تر که ئه‌و 8 که‌سه 4 نه‌فه‌ریان ئێرانی، 2 نه‌فه‌ر پاکستانی و2 نه‌فه‌ری تریان ئینگلیسی بوون ڕاگه‌یاندرا که بۆ ته‌مرینی کۆتایی له‌ژێر چاوه‌دێری ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د برای حافز ئه‌سه‌د له مه‌یدانی تیر و ته‌قه‌ی ئۆردوگادا ئاماده بین. ئه‌زانم له بردنی ناوی ئینگلیسییه‌کان ڕه‌نگه سه‌رتان سووڕ مابێت بۆ‌یه به پێویستی ئه‌زانم بڵێم که له‌م ئۆردوگایه‌دا، نه ته‌نیا ئینگلیسی، به‌ڵکو فه‌رانسه‌وی، ئاڵمانی و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێکیش چریکی ئامریکایی ره‌شپێست و سپیپێستیشی لێبوون. ئه‌م که‌سانه زۆربه‌یان ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه خه‌باتکار و ئازادیخوازانه بوون که له دژی وڵاته‌کانی خۆیان خه‌باتیان ئه‌کرد، ئه‌م خه‌باتکارانه له رێگای رێکخراوێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه که دواتر باسی ئه‌که‌م ئه‌هاتنه ئه‌و ئۆردووگایه، ئه‌و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ش له بری ئه‌و کاره بڕێکی زۆر پاره‌ی له‌و رێکخراوه خه‌باتکار و ئازادیبه‌خشانه وه‌رئه‌گرت، له‌بری بارهێنانی کادر و ئه‌ندامانیان له‌و ئۆردووگایه‌دا، له‌و بنیامه ناسراوانه‌ی که له‌م ئۆردووگایه له‌گه‌ل من خولی چرییکیان ئه‌بینی بابی ساندرز سیمای به‌ناو بانگی ئیرله‌ندی بوو که دواتر به هۆی مانگرتنێکی زۆر درێژخایه‌ن له به‌ندیخانه‌ی ئیرله‌ند گیانی له‌ده‌ست دا. کاتژمێر یه‌کی دوانیوه‌رۆ، ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د له کاتێکدا چه‌ند چه‌کدارێکی سوور‌ی هاوڕێیه‌تییان ئه‌کرد. هات بۆ مه‌یدانی تیر و ته‌قه‌ی ئۆردووگا، ستوان "موحه‌مه‌د عابد رافز" که فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی ئێعدام بوو، ئێمه‌ی ئاگادار کرده‌وه که بۆ ته‌مرینکردن ئاماده بین. نۆ داری ئێعدام له مه‌یدانی تیر و ته‌قه‌که‌دا ئاماده‌کرابوو که به هه‌ر دارێکه‌وه مه‌ترسه‌کێک هه‌ر وه‌ک بنیامی لێبه‌سرابوو، ئه‌م مه‌ته‌رسه‌کانه وه‌ک بنیام درووست کرابون به‌ڵام ناواخنه‌که‌یان له لۆکه و په‌موو ئاخێندرابوو. نێوانی ئێمه تا ئه‌و مه‌ته‌رسه‌کانه که‌متر له پازده میتر ئه‌بوو. به سه‌ر ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی که له‌به‌ر مه‌ته‌رسه‌که‌کان کرابوو، له سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی که دڵی بنیامی له ژێر دایه، یه‌ک نیشانه دیاری کرابوو، ئێمه‌ش ئه‌بوا له‌و نیشانه ته‌قه‌مان بکردایه‌ت. چه‌که‌کانمان که کڵاشینکۆفی رووسی بوون، ئه‌و رۆژه لێیان وه‌رگرتینه‌وه و به‌جێگای ئه‌و چه‌که رووسیانه یه‌کی چه‌کێکی ئامریکایی به ناوی "ئێم یه‌ک"یان پێداین. که‌شوهه‌وای زاڵ به‌سه‌ر ئۆردوگا و هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی که فێریان ئه‌کردین زۆرتر هانده‌رمان بوون بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که پێمان سپێردرابوو. بۆ نموونه به ئێمه‌یان ئه‌وت که ئه‌و نۆ نه‌فه‌ره‌ی وا بڕیاره ئێعدام بکرێن له به‌ر ئه‌وه‌ی سیخوڕی ئامریکا بوون گوناحه و حه‌یفه به چه‌کی رووسی بکوژرێن بۆ‌یه چه‌که رووسیه‌کانیان لێ وه‌رگرتینه‌وه و چه‌کی ئامریکاییان پێداین و وتیان ئه‌بێت ئه‌وانه به چه‌ک وگولله ی ئامریکایی گولله‌باران بکرێن. به بڕیاری ستوان موحه‌مه‌د عابد رافز له سه‌رئه‌ژنۆ به جیجکانه‌وه دانیشتین و به بڕیاری ئه‌و ستوانه ته‌قه‌مان له مه‌ته‌رسه‌که‌کان کرد. نێوانی ئێمه و مه‌ته‌رسه‌که‌کان که‌م بوو، بۆ‌یه زۆر ئاسایی بوو که گولله‌کانمان له ئامانجی دابێت واته ئه‌و خاڵه‌ی له سه‌ر دڵی مه‌ته‌رسه‌که‌کان دیاری کرابوو. چه‌ند چرکه‌یه‌ک دوای ته‌قه‌کانمان دیتمان له دڵی مه‌ترسه‌که‌کانه‌وه خوێن دێته ده‌ر، ئه‌م خوێنه به‌و مانا بوو که ئه‌و که‌سه ته‌قه‌ی کردووه له‌و مه‌ته‌رسه‌که گولله‌کانی له مه‌به‌ستی داوه و ته‌قه و تاقیکردنه‌وه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوانه بووه به‌ڵام، دواتر تێگه‌یشتم که ئه‌م کاره واته خوێن هاتن له داهۆڵێکی لۆکه‌یی ته‌نیا به‌و هۆکاره‌وه بووه که ترس و سامی ته‌قه‌که‌ر له خوێن برژێت و خوێنڕشتنی لا ئاسایی بێته‌وه. من دواتر، زۆر جاران ئه‌م شێوازه له فێرکردن، له هه‌مانکاتدا فێری ئه‌و که‌سانه‌م ئه‌کرد که ئه‌هاتن و خولی وایان ئه‌دی، بۆ خۆیشم تاقیم ئه‌کرده‌وه ده‌ڵقێکمان له خوێنی گا و بزن و مانگا و مه‌ڕ پڕ ئه‌کرد و له‌و شوێنه‌ی دڵی بنیامی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه له‌ژێر جلی مه‌ته‌رسه‌کێکه‌وه دامان ئه‌نا و به‌و هۆیه‌وه کاتی ته‌مرینکردن بۆ ئێعدام هه‌موسو شتێک سیمای راستییه‌ک به‌خۆیه‌وه بگرێت. ئێمه ئه‌مانتوانی له ئاوه‌کییه‌کی سوور‌ی تر که‌ڵک وه‌ربگرین به‌ڵام وا فێرکرابووین که هیچ شتێک وه‌ک خوێن جێگای خوێن ناگرێته‌وه، بۆ‌یه ته‌نیا خوێنه ئه‌توانێت ترس و سامی کوشتن له ده‌روونی بنیامه‌کاندا که‌م بکاته‌وه، که‌وابوو ئێمه‌ش هه‌ر جاره له خوێنی مه‌ڕ و ماڵات که‌ڵکمان وه‌ر ئه‌گرت. چه‌ند خوله‌کێک دوای ته‌قه‌ی تاقیکارییه‌که‌ی ئێمه ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د له‌گه‌ل گشتمان ته‌وقه‌ی کرد و ده‌ستی لێدایه‌وه و سه‌ر که‌وتنمانی له‌و تاقیکارییه‌دا لێ پیرۆز بایی ئه‌کردین، به‌شان وباڵاماندا زۆر هه‌ڵهات، بۆمان ده‌ر که‌وت که تاقی کردنه‌وه‌ی ئێمه بۆ کوشتن وخوێنڕشتن سه‌ر که‌وتوانه بووه. گه‌مه وگاڵته‌ی ناو ئۆردووگا، ته‌مرین کردنی له پێشدا داڕێژراوی ناوئۆردووگا، ته‌قه‌کردن له مه‌رته‌سه‌کێک که به دارێکه‌وه به‌سراوه وبه جێگای دڵی ئینسانێک که لێده‌دا وبه‌هه‌زاران ئاوات وئاره‌زوو له دڵیدایه، ده‌ڵقێک خوێنی گاوگامێش دانراوه، له‌گه‌ل راستییه‌کانی دونیای شه‌ڕ وقاره‌مانێتی وهه‌ر وه‌ها نیشانه‌گرتن له‌دڵی ئینسانێکی بێ تاوان یان تاوان بار که به چرکه‌یه‌کی تۆ له به‌ین ئه‌چێت جیاوازی زۆره. داهۆڵێک ته‌نیا نیشانه‌یه‌که که به لارێتدا ئه‌بات، به‌ڵام مرۆڤ، مرۆڤێک که خاوه‌ن هه‌زاران ئاوات وئاره‌زویه، به ده‌یان که‌س چاویان لێ بریوه‌و ئه‌ویش هه‌ر وه‌ها چاو له‌رێی ده‌یان که‌سه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له روانگه‌ی کۆمه‌ڵێکه‌وه تاوان باره، کوشتنی ئاوه‌ها مرۆڤێک کارێکی ساده‌و ساکار وئاسایی نییه. باسم کردوه بۆتان، به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌ی مه‌هدی‌هاشمی ببمه‌دۆست وهه‌ڤاڵ بژیوی من له‌رێگای قه‌سابی وسه‌ربرینی ئاژه‌ڵه‌وه به‌رێ ئه‌چوو. باوکیشم هه‌ر وه‌ک من. برێک رۆژ ده تا پازده سه‌ر مه‌ڕوماڵاتم سه‌رئه‌بڕی، به‌ڵام ئه‌وسه‌ر بڕینانه له‌گه‌ل بنیام کوشتن جیاوازی زۆری هه‌بوو. راسته که من له‌گه‌ل خوێن، کوشتن وسه‌ر بڕین نامۆ نه‌بووم، به‌ڵام من بنیام کوژ نه‌بووم. دواتر کاتی شۆڕش ودوای شۆڕشیش، زۆر جاران به فه‌رمان وبڕیاری سه‌ی مه‌هدی هاشمی، ده‌ستم تا ئه‌نیچک به خوێنی خه‌ڵک تێکه‌ڵ بوو، زۆر که‌سم کوشت ، زۆر بنیامی باش، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانییه‌ک له‌ساڵی1977که بۆ یه‌که‌م جار له‌پاد گانێکدا له ده‌ورووبه‌ری ده‌میشق من وه‌ک ئه‌ندامێک له‌ده‌سته‌ی ئێعدام، له به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌بوا بمان کوشتنایه‌ت ئاماده بووم. ئاماده‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که به چرکه‌یه‌کی من ژیان وئاوات وئاره‌زوه‌کانیان کۆتایی پێئه‌هات بووم، تا ئه‌و به‌ره به‌یانییه هێشتا ده‌ستم تێکه‌ڵ به خوێنی هیچ مرۆڤێک نه بووبوو. له‌یه‌ک کاتژمێر له‌وه پێشه‌وه به هه‌موومان، ته‌نانه‌ت به‌ئینگلیسیه‌کانیش جلوبه‌رگی سه‌روازی سووریه‌مان پێدرا و هه‌موومان جلووبه‌رگی سه‌روازی سووریه‌مان له‌به‌رکرد. چه‌ند خوله‌کێک له‌وه‌پێش هه‌موومان سوار زیلێکی رووسی بوین وله چاوه‌روانیدا دانیشتبووین، کاتژمێر6ی سه‌ر له‌به‌یانی بوو هه‌وا تازه به‌ره‌و رووناکی ئه‌رۆیشت وبۆی نابوو به رۆشناییه‌وه، ئێمه‌یان له زیله رووسییه‌که هێنایه خواره‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی که سزای ئێعدام‌یان بۆ بڕابوه‌وه ده‌ست ولاقیان له زنجیر کرابوو وچاویان به‌جۆرێک به‌سرابوه‌وه که هیچ کوێ نه‌بینن، به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌سرابوونه‌وه به‌و دارانه‌ی که بۆ ئێعدام دیاری کرابوون، که‌شه‌و هه‌وای شوێنی ئه‌و که‌سانه واده‌ری ئه‌خست که به رواڵه‌ت هه‌مو کاره سه‌ره‌تاییه‌کان وئاماده‌کارییه‌ک بۆ ئێعدامی ئه‌و نۆ که‌سه ئه‌نجام درابوو. ئێمه به ده‌ستووری سه‌ربازی، له به‌رانبه‌ر ئه‌و نۆ که‌سه‌وه به جیچکانه‌وه دانیشتین، به بڕیاری فه‌رمانده‌ی ده‌سته که له سه‌ر ئه‌ژنۆ بۆ ته‌قه له نۆ بنیام که تا چه‌ند چرکه‌ی‌تر له ژیان ماڵ ئاواییان ئه‌کرد ئاماده بوین، دواتر به بڕیاری ئاگر به یه‌ک وشه هه‌موومان رووبه‌و نۆکه‌سه ته‌قه‌مان کرد. به‌م ئاسانییه وبه‌م ساکارییه وزۆر ئاسایی!. 5جه‌نازه له نۆ که‌سه‌که که‌وتنه سه‌ر زه‌وی و4 نه‌فه‌ری تریان هه‌ر وا به به‌ستراوی به پێوه به داره‌کانه‌وه راوه‌ستابوون. ستوان موحه‌مه‌د عابدرافز، ئه‌رکی ته‌قاندنی ئاخرین گوله به‌مێشکی هه‌ر نۆ که‌سه‌که‌یانه‌وه به‌منی سپارد، ئه‌مجاره‌ش ده‌مانچه‌یه‌کی تۆزێک قورسی به ده‌ستمه‌وه‌دا. بۆ نۆ که‌سه‌که13گوله‌م پێوه- نان. ئه‌ویش راسته‌و خۆ به مێشکیانه‌وه. هه‌مویان بێجگه له2که‌سیان هه‌ر له‌یه‌که‌م ته‌قه‌کاندا گیانیان له ده‌ست دابوو. هیچ هه‌ستێکی تایبه‌تم نه‌بوو. نه نگه‌ران ومه‌لول بووم نه په‌ژیوانیش بووم. دواتر، کاتێک له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی‌دا خۆمان ئه‌و کارانه‌مان ئه‌نجام ئه‌دا، تازه ئه‌وکات ئه‌مزانی هه‌ڵبژاردنی من بۆ ده‌سته‌ی ئێعدام وهه‌ر وه‌ها ته‌قاندنی گوله‌ی ئاخر به‌مێشکی ئێعدام‌کراوه‌کانه‌وه بۆ چ مه‌به‌ستێک بوه؟ به‌رواڵه‌ت که‌سانێکیان بۆ ئاوه‌ها کارێک هه‌ڵ ئه‌بژارد که هیچ جۆره هه‌ست وره‌حم وخۆشه‌ویستییه‌ک له دڵیان‌دا نه‌بوایه‌ت. بنیام کوشتن وخوێنرشتن لایان کارێکی ئاسایی بوایه‌ت ومنیش یه‌کێک له‌و که‌سه بێره‌حمانه‌یه بووم که هه‌موو ئه‌وشتانه‌م لا ئاسایی بوو. که‌سێک بووم که له‌قه‌تڵ وکوشتن وخوێنڕشتن ترسێکم نه‌بوو بۆ‌یه مامۆستاکان وڕاهێنه‌رانی سوور‌ی له‌و ئۆردووگایه‌دا له ناو زیاتر له400 چریک منیان وه‌ک لێهاتوو ترین چریک هه‌ڵبژارد. کاتێک رێ‌و ره‌سمه‌که ته‌واو بوو، راهێنه‌ره‌کانمان له‌و ئۆردووگایه‌دا، پیرۆز باییان له‌گشتمان کرد وله‌وه‌ی که‌باش ئه‌رکه‌کانی خۆمان به‌جێ هێناوه ده‌ست خۆشانه‌یان پێوتین. نازانم ڕه‌نگه سه‌ر- وازه سووریایه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی شادمان بوون که له‌م دونیایه‌دا که‌سانی گه‌وج وهیچ نه‌زان ودڵڕه‌قی وه‌ک ئێمه هه‌ن که به‌جێگای ئه‌وان بنیام ئه‌کوژین ونایه‌ڵین ده‌ستی ئه‌وان به‌خوێنی هاو وڵاتیه‌کانیان سوور ببێت. به هه‌ر جۆر وشێوه بوو به‌سه‌ر هاتی ئێعدامی 9که‌س وته‌قاندنی گوله‌ی ئاخر به‌مێشکی هه‌ر نۆ نه‌فه‌ره‌که‌یان کۆتایی پێهات وئه‌مه بۆ من بوه یه‌که‌مین ئه‌زموون له بنیام کوشتن دا، ئه‌زموونێک که دواتر چه‌ندین وچه‌ندین که‌ڕه‌ت ئه‌نجامم دا، به‌ڵام به یه‌ک جیاوازییه‌وه، جاره‌کانی تر مێشک ودڵی هاووڵاتییه‌کانی خۆمم ده‌کرده نیشانه‌و ته‌قه‌م لێئه‌کردن ودڵیانم له لێدان ئه‌خست. دوای کۆتایی هاتنی خولی فێرکردن وبارهێنانی من وه‌ک چریکێک له دیمه‌شق، سه‌رگورد حامد موحه‌مه‌د سوودانی و بڕێکی‌تر له ڕاهێنه‌رانی ئه‌و ئۆردووگایه زۆر ته‌قالایان کرد که من به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نن که لای ئه‌وان بمێنمه‌وه وله گرووپێکدا رێکم بخه‌ن که بڕیار بوو هێرش بکاته سه‌ر دام وده‌ستگاکانی وڵاتی ئیسرائیل، به‌ڵام هه‌ر کات به‌ر پرسانی ئۆردووگا پێشنیاری وایان پێ ئه‌کردم یان باسی وایان له‌گه‌ل ئه‌هێنامه ئاراوه من تێده‌کۆشام به جۆرێک خۆم له‌و باسانه بدزمه‌وه‌و ولامێ نایان بده‌مه‌وه، من حه‌زم ئه‌کرد هه‌رچی زووتر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێران، باوک ودا -یکم ببینم، بۆ ده‌رباز کردنی سه‌ی‌مه‌هدی له به‌ندیخانه‌ی رژیمی شا له ئێران هه‌نگاو گه‌لێک هه‌ڵ‌بهێنمه‌وه، له پاڵ ئه‌وانه‌یشدا ئه‌مویست بزانم ئه‌و قه‌وله‌ی سه‌ی‌مه‌هدی که بڕیار بوو هه‌ر مانگه بڕی30هه‌زار تمه‌ن پاره بخه‌نه سه‌ر حسابه‌که‌ی من دوای گرتنی سه‌ی‌مه‌هدی هاشی چی بۆ کراوه؟!. |