رێنێسانس نیوز/ ناوه‌ندی وه‌شان 2010.03.09 - 19:06 له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا بۆ سه‌رۆکی کۆماری ئێڕاق، سه‌رۆکی هه‌رێم و دیکه‌ی ناوه‌نده‌کانی ده‌سته‌ڵات له باشووری کوردستان، دوو خوێندکاری کورد، ره‌خنه‌یان له‌و "دیارده دزێو و مه‌ترسیدارانه" هه‌یه که له په‌راوێزی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردندا "له سه‌ر شانۆی سیاسیی هه‌رێمه‌که خۆیان نمایشکرد". له نامه‌که‌دا که نموونه‌یه‌کیان بۆ (رێنێسانس نیوز) ره‌وانه کردووه، هه‌ردوو خوێندکاری دوکتۆرا هه‌ردی محه‌مه‌د و کاوه ده‌ستوور، داوا له ناوه‌نده‌کانی ده‌سته‌ڵات ده‌که‌ن که له" دیارده‌ی ترس و په‌له‌ماردان له به‌رامبه‌ر پاڵێوراون و چالاکوانانی هێز و بزووتنه‌وه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که" بێده‌نگ نه‌بن و دیارده‌که‌ش به "ناشارستانی" ده‌زانن. له نامه‌که‌یاندا هه‌روه‌ها پێیان وایه که " ته‌قه‌کردن له یه‌کتر و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی فڵانه پاڵێوراو و تۆقاندنی فڵانه چالاکوان ته‌نها نا شارستانی و ئه‌و په‌ڕی ناکامڵی ده‌سه‌ڵاتی کورد نه‌بێت هیچی تر ناگه‌یه‌نێت" و جه‌ختیشی ده‌که‌نه‌وه که "بێده‌نگی"ی ده‌سته‌ڵات له به‌رامبه‌ر ئه‌و دیاردانه، ئه‌وانی تووشی سه‌رسووڕمان کردووه. له کۆتاییشدا داوا ده‌که‌ن "لیژنه و کۆمیته‌ی تایبه‌ت له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان به هاوبه‌شی پێکبهێنرێت هاوتا له‌گه‌ڵ دروستکردنی لیژنه‌یه‌کی کاتی له په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچوون و پاشان لێپێچینه‌وه و سزادانی ئه‌و بکه‌رانه‌ی به‌م کاره دزێو‌و و نا مرۆڤانه هه‌ڵستاون." ده‌قی نامه‌که له پێناو رێگه‌گرتن له ساده‌بوونی ترس و په‌له‌ماردان نامه‌یه‌ک بۆ رای گشتی و به‌ر‌پرسانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێزان ئێمه که له لای خواره‌وه ناومان تۆمارکراوه ده‌سته‌یه‌ک خۆێندکاری دکتۆراو و لێکۆڵه‌وه‌ری زانکۆکانی ئه‌وروپاین. له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق (له 12/2 ه‌وه تا 6/3) به چه‌نده‌ها رێگه و ئامرازی باوه‌ڕپێکراو و متمانه‌دار هاوتا به شێوه‌یه‌کی زانستی و دوور له هه‌ر هه‌واداری و ده‌مارگیریه‌کی ئایدۆلۆژی و ئاینی له سۆراخ وشه‌نوکه‌وکردنی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که و مامه‌ڵه‌ی هێزه سیاسیه‌کان و گوتار و گره‌وه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بووین. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دیارده دزێو و مه‌ترسیدارانه‌ی له دامێنی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌وه سه‌ریان ده‌رهێناو له سه‌ر شانۆی سیاسی هه‌رێمه‌که خۆیان نمایشکرد له‌وانه‌یه زۆر بن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بیخه‌ینه به‌ردیدی ئێوه و رای گشتی ته‌نها یه‌ک کرده‌وه‌یه‌که که به رای ئێمه بێ ده‌نگبوون لێی نه‌ک هه‌ر ده‌بێته مایه‌ی به ساده‌بوونی به‌ڵکو جۆرێک له پشتیوانکردنێتی به شێوه‌یه‌کی مت ده‌گه‌یه‌نێت. دیارده‌ی ترس و په‌له‌ماردان له به‌رامبه‌ر پاڵێوراون و چالاکوانانی هێز و بزووتنه‌وه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که هه‌رگیز نابێت لێی بێ ده‌نگ بن و مه‌حکوم و سه‌رکۆنه‌ی نه‌که‌ن. دیارده‌ی ته‌قه‌کردن له یه‌کتر و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی فڵانه پاڵێوراو و تۆقاندنی فڵانه چالاکوان ته‌نها نا شارستانی و ئه‌و په‌ڕی ناکامڵی ده‌سه‌ڵاتی کورد نه‌بێت هیچی تر ناگه‌یه‌نێت. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی توشی شۆک و سه‌رسوڕمان کردووه به ته‌نها ئه‌م کرده‌وانه خۆیان نین له خۆیاندا به‌ڵکو بێ ده‌نگیه له ئاستیدا. ئێمه پێمان وایه بێ ده‌نگبوون له‌م کرده‌وانه هه‌رێمه‌که به ئاقاری وڵاتێک‌دا ده‌بات که تیرۆر و ترس تێدا ساده ده‌بن و له هه‌موو کاتێکدا بکه‌ره سیاسی و ناسیاسیه‌کان به بێ شه‌رم و هیچ هه‌ڵوه‌سته‌کردنێک په‌نای بۆ به‌رن و دواجار کاریگه‌ریه‌کی چه‌وتش له سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به جێبهێڵن که ده‌شێت ناوی بنێن پرۆسه‌ی دروست بوونی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌کان له وڵاته‌که‌دا. بۆیه له کۆتایدا تکاتان لێ ده‌که‌ین به ته‌نگه‌وه بێن و لیژنه و کۆمیته‌ی تایبه‌ت له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان به هاوبه‌شی پێکبهێنرێت هاوتا له‌گه‌ڵ دروستکردنی لیژنه‌یه‌کی کاتی له په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچوون و پاشان لێپێچینه‌وه و سزادانی ئه‌و بکه‌رانه‌ی به‌م کاره دزێو‌و و نا مرۆڤانه هه‌ڵستاون. هه‌ردی محه‌ممه‌د؛ خۆێندکاری دوکتۆرا ـ فه‌ره‌نسا کاوه ده‌ستور؛ خۆێندکاری دوکتۆرا ـ فه‌ره‌نسا |