پرۆفسۆر "یوککا مانێر" له زانکۆی "ئالتۆ"ی فینلاند، به رۆژنامه‌ی (هێلسینکی سانۆمات) ده‌ڵێ: سیسته‌مه‌که ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر چاودێریی بکات به‌سه‌ر کۆمۆنیکاسیۆنی ده‌نگ و ئه‌لکترۆنییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانێ په‌یام و زانیاریی گومان‌لێکراو هه‌ڵێنجێ له کۆی پیوه‌ندییه‌کی ده‌نگی یان نووسراو." مێدیاکانی ئۆپۆزیسیۆن پێشتر بڵاویان کردبۆوه که هێزه هه‌واڵگرییه‌کانی کۆماری ئیسلامی، بۆ گرتنی چالاکانی سیاسی، که‌ڵکیان له‌و سیسته‌مه وه‌رگرتووه که کۆمپانیای "نۆکیا زیمێنز نێتوۆرک" داویه‌تی به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئێران و پرۆفسۆر "مانێر"یش ده‌ستنیشانی ده‌کا که سیسته‌مه‌که، بێجگه له کۆنترۆڵکردنی ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها توانای هه‌یه کورته په‌یام، وێنه‌په‌یام، مۆبایل و ته‌له‌فۆنی جێگیرتوو، تێلێفاکس و دیکه‌ی هۆکاره‌کانی پیوه‌ندییش کۆنترۆڵ بکات. وه‌ک ئه‌و پرۆفسۆره فینلاندییه ده‌ڵێ: ئه‌و سیسته‌مه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ شوێنی هه‌ڵگرانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل یش ئاشکرا بکات. "کۆمپانیاکه‌تان سزا بده‌ن" وه‌رگری پێشووی خه‌ڵاتی نۆبێل شیرین عیبادی داوای سازدانی کۆمپانیای (Nokia Siemens Networks) ده‌کات چوونکا وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ "تێکنۆلۆژیای چه‌وساندنه‌وه و سانسۆرکردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی"ی داوه به کۆماری ئیسلامی. له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "فاینانشڵ تایمز" شیرین عیبادی داوا ده‌کات "ئه‌ورووپییه‌کان چاودێریی بکه‌ن به‌سه‌ر کۆمپانیاکانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن تێکنۆلۆژیای چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک به کۆماری ئیسلامیی ئێران بفرۆشن." وه‌ختی خۆتان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ته‌رخان که‌ن عیبادی پێی وانییه که گه‌مارۆی ئابووری رێکارێکی شیاو بێ بۆ پاشگه‌زکردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی و گومان ده‌کا گه‌مارۆکان بارودۆخی خه‌ڵک خراپتر و ببێته هۆی به‌هێزبوونی دوژمنایه‌تیکردنی رۆژئاوا له ناو خه‌ڵکی ئێران‌دا. ئه‌و ه‌رگره‌ی خه‌ڵاتی نۆبێڵ جه‌ختی ده‌کاته‌وه که "ده‌بوو ئه‌نجومه‌نی ئه‌وله‌کاریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کاتی خۆی بۆ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی ته‌رخان بکات له ناو ئێران‌دا." و راشیده‌گه‌یه‌نێ که "وڵاتانی نادێموکراتیک ده‌توانن به قه‌ت بۆمبی ئه‌تۆمی مه‌ترسیدار بن بۆ سه‌ر ئاشتیی جیهانی". |