رێنێسانس نیوز؛ ئاژانسه‌کان 2010.03.08 - 20:04 ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویان کرده‌وه که جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆو بایدن گه‌یشتۆته ئیسرایل و به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌کانی ئیسرایلیش یه‌کێک له بابه‌تی باسه‌کان کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێت. به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رانسه، جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا به ته‌مایه له‌بابه‌ت دیالۆگی نێوانیان، له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئیسرایل و فه‌له‌ستین کۆبێته‌وه. رۆژنامه‌ی (جێروسالێم پۆست)یش بلاویکرده‌وه که بابه‌تێکی باسی بایدن و کاربه‌ده‌ستانی ئیسرایلی هه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ له سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌که. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌که بایدن به‌نیازه داوا له ئیسرایل بکات خۆی له هێرشکردنه سه‌ر ئێران بپارێزێ و له جیاتی ئه‌وه پشتیوانیی له هه‌وله‌کانی گه‌مارۆدانی زیاتری ئێران بکات، بۆ پاشگه‌زژردنه‌وه‌ی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی، له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی. جۆو بایدن نه‌یو‌یستووه قسه له‌سه‌ر رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی بکات به دژی ئێران، به‌ڵام جه‌ختی کردۆته‌وه "ئه‌مریکا په‌یمان ده‌دات که رێگه به کۆماری ئیسلامی نادات چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م بێنێت."
|