رۆژنامه‌نووسێکی کورد که ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ (رێنێسانس نیوز) ره‌وانه‌کردووه، رایده‌گه‌یه‌نێ که ژماره‌یه‌کی نزیک به 100 که‌سی له ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز، به مه‌به‌ستی پیرۆزکردنی رۆژی جیهانیی ژنان، دوانیوه‌رۆی ئه‌ورۆ له "پارکی سپیدار" له شاری سنه کۆبوونه‌وه، به‌ڵام بوونه ئامانجی هێرشی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌نووسه‌که، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت هه‌وڵیان دا بڵاوه به به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که بکه‌ن، به‌شداران ویستیان به رێپێوان بچنه "مه‌یدانی ئازادی"ی شاره‌که به‌ڵام بوونه ئامانجی گازی فرمێسکرێژ و چه‌ند خۆپیشانده‌رێکیش قۆڵبه‌ست کران له هێرشه‌که‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تدا چوار هاووڵاتیی کورد ـ سێ ژن و پیاوێک ـ قۆڵبه‌ست کراون که تا ئێستا ته‌نیا ناوی خوێندکارێکی 17 ساڵه ـ بێهزاد که‌ریمی ـ ئاشکرا بووه. شیاوی ئاماژه‌یه که له یه‌ک حه‌وتووی رابردوودا، نزیک به هه‌موو چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی شاره‌که، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات و به‌ڵێنیان لێ ئه‌ستێنراوه که له ڕێوڕه‌سمی رۆژی جیهانیی ژناندا به‌شداریی نه‌که‌ن. |