سیناریۆیه‌کی تری ئه‌و شانۆیه ده‌کرێ به‌و گۆێره‌یه بێ، دانیشتنی سه‌ر مێزی بیر‌ورا گۆڕینه‌وه و هاوته‌گبیری مانای ئه‌وه نادا که یه‌ک له رێکخراوه‌کان ده‌بێ رکێفی سه‌رۆکایتی ڕاکێشێته بن باڵی خۆی. ئه‌گه‌ر بێت‌و ئاوا بیر که‌ینه‌وه ئه‌و کاته دژبه‌ره‌کیی ئایدیۆلۆژیی خۆمان بووینه‌ته‌وه، بۆچی که ئه‌وکات باوه‌ڕمان به دێمۆکراتی خۆمان نییه. که‌واته پێویسته ئێمه له پێشدا به سه‌ر خۆماندا بچینه‌وه، پاشان له سه‌ر پێداویستییه‌کانی ئه‌و سات و کاته لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین. مه‌ترسییه‌کی هه‌ره مه‌زن، ئه‌وه‌یه که ئه‌و هه‌ڵوێسته "نابه‌رپرسیارانه" ته‌نیا ئا‌کامه‌که‌ی له داپڵۆساندنی گه‌له‌که‌مان له رێکخراوه‌کانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌توانن وڵامی هاواری ناچاری گه‌له‌که‌مان نه‌ده‌نه‌وه. ئیستا که که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان ناخوازن رێگه‌ی وتووێژ بخه‌نه به‌ر ده‌م، بڕیاری خۆیانه و که‌س له وان زیاتر به‌رپرس نییه، ئه‌وه‌ش له داهاتوویه‌کی نه زۆر دووردا به ئاشکرایی روون ده‌بێته‌وه. به لانیکه‌مه‌وه، سه‌ره‌رای بیر و راو و چاوی جوانی به‌رپرسه‌کان، مـێژوو مۆری قه‌زاوه‌تی خۆی له ڕۆژه‌کانی خۆشی داهاتوودا هه‌ڵده‌قه‌نێ. لێره‌دا پێویسته ئه‌و گرینگییه وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه که هیچکه‌س له نیزامی تاکه حیزبی، که پڕه له پاوانخوازی له سه‌ر خشته‌ی ئارۆگانسی پریمیتیڤی ئاژه‌ڵوارییه، خێرێک نابینێ. بێ جیاوازیی سیاسی چ پێشکه‌وتنێک ده‌ست ناکه‌وێ، ده‌بێ جیاوازیی هه‌بێ به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێ نیزامی دیالۆگ باڵی خۆی به سه‌ر که‌شوهه‌وای سیاسی‌دا بکێشێ. کاتێک باسی دێموکراسی ده‌که‌ین ده‌بێ ئه‌وه‌شمان لێ روون بێته‌وه که دێمۆکراسی مانای سه‌رده‌می ئیمپراتۆری عوسمانی نه‌ماوه، وه ئیستاکه له‌و قه‌واره‌یه ده‌رباز بووه. دێموکراسی ئه‌وه‌یه که زۆرینه توانای وه‌ده‌ستهێنانی دڵی که‌مینه‌ی هه‌بێ. ئه‌مریکا ئه‌ورۆکه جگه له ئیسرائیل، چ دۆستێکی زۆر قورس و قایمی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا نییه و ئه‌وه‌ی که ده‌بێ له رووی ناچارییه‌وه متمانه‌ی پێی هه‌بێ، تورکیایه؛ تورکیا که به شه‌قوشڕیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایه و ئه‌ندامی ناتۆیه. له‌به‌ر هێندێ، ئه‌مریکا ده‌بێ به هه‌ر نرخێک بێ تورکیا له‌سه‌ر پێ ڕاگرێ. به‌و هۆیه‌وه ئێمه ده‌بێ چاوه‌روانی وه‌دیهاتنی کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی له مێشک نه‌گۆنجاو بین له لایه‌ن ئامریکاوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه، چۆنیه‌تیی تێڕوانینی تورکیا و داگیرکه‌رانی تری کوردستانه له پرسی کورد. ئه‌وان داخوازیانه که پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام به شێوه‌ی خۆیان، واته شێوه‌یه‌ک که چ خێر و بێری بۆ گه‌له‌که‌مان نابێ، جگه له بنده‌ستی و کۆیله‌تی. ئه‌وان وا سه‌یری پرسه‌که ده‌که‌ن، جووڵانه‌وه‌ی کوردی وه‌کوو مارێکی دووسه‌ره، هه‌روه‌کی ئه‌م ڕۆژانه باسی ده‌کرێ، "سه‌ره سیاسییه‌که‌ی ده‌بی له‌ناو به‌رین، بۆ ئه‌وه که سه‌ره چه‌کدارییه‌که‌ی تێک بشکێنین". ئه‌و رۆژانه‌ی ئێستا زۆر پڕ زه‌حمه‌ت و به ئێش و ئازارن. ئێستا گشتی هه‌وڵه‌کانی نه‌یارانی کورد ئه‌وه‌یه که به ئابڵۆقه‌ی سیاسی، چه‌کدرای، کولتووری و ئابووری، کورد و ئاواتی له‌مێژینه‌ی کورد بێشۆێن بکه‌ن. خه‌ریکن ته‌له‌فیزیۆن و رۆژنامه‌وانی و سه‌رۆکایه‌تیی ناسراوی بزووتنه‌وه‌که‌مان لێ ده‌ستێنن، به‌ڵام ئێمه زۆرمان به‌سه‌ر هاتووه و زۆرمان بینیوه، تا هه‌نووکه‌ش له پێ نه‌که‌وتووین، ئه‌و جاره‌ش هه‌ر هه‌ڵده‌ستینه‌وه، هه‌ر وه‌کو جاری جاران. جێگه‌ی سه‌رنجه که شاڵاوی ئه‌و هوروژمانه‌ی ئه‌و دوواییانه، هاوکاته ده‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی فه‌رمیی باشوور له عێراقدا، کاتێک که به‌شێکی زۆری ئێمه سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنین و هه‌ر بۆیه دیسانه‌که توشی "که‌مته‌رخه‌می" هاتووین. لام وایه زه‌ره‌رێ ناکه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین و هیواداربین ته‌نیا که‌مته‌رخه‌می بێ. زۆر له ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد که‌وتۆته ژێر ئامانجی هوروژمی نه‌یارانی کورد. خۆ ناکرێ میلله‌تێکی 40 میلیۆنی له ناو‌ببرێ، به‌ڵام ده‌کرێ به توندوتیژی له ڕاده به‌ده‌ر، چه‌ت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه بخرێته سه‌ر رێگه‌ی خه‌باته ره‌واکه‌ی. گشتی ئێمه، به‌تێکڕایی هیوادارین ئه‌و جاره‌ش به سڵامه‌تی نه‌جاتمان بێ، به‌ڵام خراپ نییه ئه‌گه‌ر لێمان روون بێته‌وه که ئێمه ناتوانین به‌ره‌نگاری ئه‌م دووژمنگه‌له بینه‌وه، کاتێک خۆمان نه‌توانین لانیکه‌م یه‌ک خاڵی هاوبه‌ش به یه‌که‌وه بدۆزینه‌وه. هه‌ر بز‌ووتنه‌وه‌یه‌ک که سه‌قامگیر بوو، نه‌ته‌نیا جووڵانه‌وه‌ی کورد، به ڵکو زه‌رد، سوور، که‌سک، ره‌ش و سپییه‌که‌شی ده‌گه‌ڵ بێ، به زووترین کات سه‌رۆک بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێری. مێژوو تا هه‌نوکه زۆر نموونه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی خستۆته به‌رچاو. بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌قامگیر له ناخی ویست و داخوازییه‌کانی گه‌له‌که‌ی هه‌ڵده‌قوڵی. هیچ گه‌لێک، به له کیسچوونی سه‌رۆکه‌کانی قدیلکه‌ی نایه، گه‌لی کورد به درێژایی ساڵانی رابردوو، به له کیسچوونی ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانی، مخابن به‌ڵام راهێنانی ته‌واوی له‌و بواره‌دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه وه‌کی ده‌بینین "یه‌ک ده‌ڕوا و یه‌ک دێ" به‌ڵام خه‌بات و تێکۆشانه‌که‌مان هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌وه منی خسته بیری ئاخافتنێک که له‌گه‌ڵ براده‌رێکم هه‌مبوو. ئه‌م براده‌ره‌م باسی جووله‌که‌یه‌کی بۆ کردم که گوتبووی: "کاتێک دونیا سه‌رقاڵی راوه‌جووله‌که بوو، هه‌ستمان پێ‌کرد که جووله‌که‌کان جگه له خۆیان که‌سی تریان پشتیوان نییه." من خۆم ئه‌و کاته باشتر تێگه‌یشتم بۆچی ئیسرائیل به‌و قه‌واره چکۆڵانه‌ی خۆیه‌وه توانیویه‌تی له به‌رامبه‌ر زیاتر له 100 میلیارد موسوڵمانی خوێن به‌رچاوگرتوو خۆڕاگڕێ. ئاخۆ بڵێی بکرێ کراسێک له جووله‌که‌کان دابدڕدرێ؟ 7/3/10 |