رێنێسانس نیوز؛ ناوه‌ندی وه‌شان 2010.03.08 - 18:34 خوێنه‌رانمان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێیان راگه‌یاندین که ماوه‌ی 10 رۆژه سایته‌که‌مان فیلتێر کراوه. سایتی (رێنێسانس نیوز) که چوار ساڵ به‌ر له ئێستا به ئادرێسی (www.renesans.nu) ده‌ستی به وه‌شان کرد، له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 دا فیلتێر کرا و یه‌کدابه‌دووی ئه‌وه‌ش له سه‌ر ئادرێسێکی نوێ (www.renesans.info) درێژه‌ی به وه‌شان دا. خوێنه‌رانمان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن که ماوه‌ی 10 رۆژه ئادرێسی دووهه‌می سایته‌که‌مان فیلتێر کراوه. رێنێسانس نیوز وێرای مه‌حکوومکردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی، رایده‌گه‌یه‌نێ که له داهاتوویه‌کی کورت‌دا ئادرێسێکی نوێ بۆ ناوخۆی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌کار ده‌خات و پێداگریش ده‌کات له سه‌ر رووماڵکردنی رووداوه سیاسی ـ حقووقییه‌کانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. |