رێنێسانس نیوز 2010.03.08 - 17:59 سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بارودۆخی سه‌رۆکی پژاک ره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی به رێنێسانس نیوزی راگه‌یاند که دادگایه‌کی شاری کۆڵن بڕیاری ئازادکردنی ناوبراوی داوه و له کاتژمێره‌کانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌ورۆ (دووشه‌ممه)شدا ئازاد کراوه. ئازادکردنی سه‌رۆکی پژاک هاوکاته له‌گه‌ڵ داوایه‌کی سه‌رۆکی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به راده‌ستکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی پژاک. عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران، داوا له ئه‌ڵمانیا ده‌کات سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ره‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی راده‌ستی ئێران بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ "له دۆسیه‌که‌ی بکۆڵرێته‌وه". به گوێره‌ی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ئێران عه‌لی لاریجانی له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، رایگه‌یاند که له‌مێژه ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی باس کردووه به‌ڵام هه‌موو جارێک رایانگه‌یاندووه که له پرسه‌که ده‌کۆڵنه‌وه. ناوبراو وێرای ئاماژه به گیرانی سه‌رۆکی پژاک له ئه‌ڵمانیا، ده‌ستنیشانی کرد که "به‌دواداچوونێک کراوه و سه‌رکه‌وتوو بووه، سه‌رئه‌نجام به‌و شوێنه گه‌یشت که ئه‌و که‌سه قۆڵبه‌ست بکرێت و ئێستاش ده‌بێ راده‌ستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێته‌وه." عه‌لی لاریجانی که حاجی ئه‌حمه‌دی به‌وه تاوانبار کرد که "له کۆمه‌ڵێک جینایه‌ت"دا ده‌ستی هه‌بێ، دووباره‌شی کرده‌وه که"هه‌وڵی دیپلۆماتیک ده‌ستی پێکردووه" له پێناو گێڕانه‌وه‌ی سه‌رۆکی پژاک بۆ ئێران. شیاوی ئاماژه‌یه که سه‌رۆکی پژاک له هه‌واڵه‌کانی به‌شی فارسیی )ته‌له‌فیزیۆنی نه‌ورۆز)دا به‌شدار و رایگه‌یاند که پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئه‌وی له‌سه‌ر داوای سه‌ردۆزگه‌رێکی بێلژیکی قۆڵبه‌ست کردووه، به‌ڵام دادگا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه که "هیچ هۆکارێک نییه بۆ هێشتنه‌وه‌ی سه‌رۆکی پژاک له گرتووخانه‌دا". |