رێنێسانس نیوز 2010.03.07 - 21:33 زانکۆی ته‌ورێز پێشانگه‌یه‌کی بۆ قوربانیانی هێرشه کیمیاییه‌کانی رژیمی له‌ناوچووی ئێراق کردۆته‌وه که تێیدا په‌ناجا وێنه له شاره بۆردومانکراوه‌کان ده‌خرێنه به‌ر دیدی میوانان. له‌و پێشانگه‌یه‌دا که ئاماده‌کارانی به "هیرۆشیمای کوردستان" نێودێریان کردووه، په‌نجا وێنه‌ی تایبه‌ت به‌شدار کرداون که له بۆردومانی کیمیایی شاره‌کانی هه‌ڵه‌بجه، سه‌رده‌شت، نودشه و پاوه هه‌ڵگیراونه‌وه. پێشانگه‌که له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی "کانوونی زاگرۆس" کراوه‌ته‌وه، که رێکخراوه‌یه‌کی خوێندکاره کورده‌کانی زانۆی ته‌ورێزه. |