رێنێسانس نیوز؛ رادیۆ زه‌مانه 2010.03.07 - 19:30 ئیمام جومعه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ی زاهیدان، وێرای ره‌خنه‌گرتن له سیاسه‌تی "هه‌ڵاواردن" به‌دژی ئه‌هلی سوننه‌ت راشیگه‌یاند که "کۆرماری ئیسلامی زلهێز" نییه. ئیمام جومعه‌ی شاری زاهیدان عه‌بدولحه‌مید مه‌وله‌وی، له خوتبه‌ی نوێژی هه‌ینیی رابردوودا، وێرای ره‌خنه‌گرتن له ڕه‌چاوکردنی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن له به‌رامبه‌ر موسوڵمانانی سوننه مه‌زهه‌ب، راشیگه‌یاند که "کۆماری ئیسلامیی ئێران زلهێز نییه" چوونکا وه‌ک ئه‌و گوتی "نه‌یتوانیوه هه‌موو ئێرانییه‌کان له ده‌سته‌ڵاتدا به‌شدار بکات و ئیتر خه‌ڵک له‌و دروشمانه ماندوو بوون." ناوبراو هه‌روه‌ها وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌و سووکایه‌تییانه که له "سه‌دا و سیما"، هێندێک وه‌زاره‌تخانه و زانکۆ و ناوه‌نده عیلمییه‌کانی ئێران‌دا به سوننه مه‌زهه‌به‌کان ده‌کرێ، داواشی کرد ئازادیی مه‌زهه‌بیی بۆ سوننه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکرێ و گوتی: نابێ مۆره‌ی سه‌ره‌ڕۆ و توندئاژۆ بخزێنه ناو حکوومه‌ت و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی و به‌رپرسان بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه بۆ پێشێلکردنی ئازادییه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت." ئه‌و پێشنوێژه‌ی خه‌ڵکی زاهیدان ئه‌وه‌شی خسته روو که "سه‌رده‌می دروشم‌دان به‌سه‌رچووه و ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که دروشمه‌کان بکرێنه کردار و نابێ گوێ له که‌سانی توندئاژۆ و سه‌ره‌ڕۆ بگیرێت." |