RSS Feed

      

پێنج‌شه‌ممه، ۹‌ی سێپتامبری ۲۰۱۰

Renaissance News Index

 

ئازادی ئیـــدۆلــۆژیی هاوبه‌شــی هـه‌مـــوو نووســـه‌رانی جیــهانه‌!
« مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی »
 

  ڕاپۆرت‌و ئانالیز »» حقوقی           ئه‌م لینکه [526] جار بینراوه       Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 

هێرشێکی به‌ربه‌ڵاو ده‌کرێته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ کوردییه‌کانی بێلژیک

 
 

رێنێسانس نیوز؛ ناوه‌ندی وه‌شان

2010.03.04 - 20:15

 

کاتژمێر پێنجی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ (پێنجشه‌ممه‌) پۆلیسی بێلژیک به‌ هێزێکی نزیک به‌ 300 که‌سییه‌وه‌ هه‌ڵیکوتایه‌ سه‌ر ستۆدیۆکانی که‌ناڵی "رۆژ تی ڤی" و چه‌ند کادر و به‌رپرسێکی که‌ناڵه‌که‌ی قۆڵبه‌ست و هه‌موو بینای ته‌له‌فیزۆنه‌که‌شیان پشکنی‌.  

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز) له‌و هێرشه‌دا، له‌ ناویاندا به‌رپرسی یه‌که‌می که‌ناڵه‌که‌ گولشه‌ن ئێمسیز، 10 کادر و رۆژنامه‌نووسی "رۆژ تی ڤی" قۆڵبه‌ست و بۆ بنکه‌کانی پۆلیسی بروکسێل گوازراونه‌وه‌ و ده‌ستیش به‌ سه‌ر ته‌واوی کۆمپیوته‌ر و بڕێکی دیکه‌ که‌ره‌سته‌ی‌ تێکنیکیی که‌ناله‌که‌دا گیراوه‌.

 

پۆلیسی بێلژیک له‌ کاتی پشکنینی ستۆدیۆکانی که‌ناڵه‌که‌دا، رێگه‌ی به‌ رۆژنامه‌نووس و کادره‌ تێکنیکییه‌کانی که‌ناڵه‌که‌ نه‌دا بچنه‌ ناو بینای ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ و راشیگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌ چوارچێوه‌ی "تێکۆشان به‌ دژی تیرۆر"دا ئه‌نجام دراوه‌. هه‌ر له‌و هێرشه‌دا ستۆدیۆکانی رادیۆ "مێزۆپۆتامیا"ش پشکنراون.

 

 

 پارتی ئاشتی و دێموکراسیش ده‌گرێته‌وه‌

له‌ چوارچێوه‌ی هێرشێکی هاوئاهه‌نگدا که‌ هاوکات کرایه‌ سه‌ر 25 دامه‌زراوه‌ی کورده‌کانی باکووری کوردستان، ژماره‌یه‌ک پۆلیسی به‌ڕه‌گه‌ز تورک یش به‌شدار و بیرۆی "پارتی ئاشتی و دێموکراسی"یش له‌ هێرشه‌که‌ بێبه‌ش نه‌بووه‌، به‌ڵام روون نییه‌ که‌ داخوا ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ گیراون یان نا.

 

هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌دا پۆلیس هه‌ڵی کوتاوه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و گۆنگرا گه‌ل و ژماره‌یه‌ک له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی گرتووه‌ که‌ له‌ ناویاندا "ڕه‌مزی که‌رتاڵ"، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گه‌ل "زوبه‌یر ئایدار"یش ده‌بینرێن.

 

هه‌روه‌ها راده‌گه‌یه‌نرێ که‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکێن کوردستان به‌ناوی "ئاده‌م ئوزوون"یش له‌ ناو گیراوان دایه‌. 

 

بێجگه‌ له‌ گرتنی ئه‌ندامانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌، رێژه‌یه‌کی زۆر که‌لوپه‌لیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

 

"تێکۆشان دژی تیرۆر"

داواکاری دادگای فێدڕاڵی بێلژیک "لیێڤی پێلێنز" که‌ سه‌باره‌ت به‌‌و هێرشه‌ هاوئاهه‌نگه‌ لێدوانێکی دا به‌ چاپه‌مه‌نی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پۆلیس، له‌ چوارچێوه‌ی ـ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ "تێکۆشان دژی تیرۆر" به‌ناوی کرد ـ به‌ شێوه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ له‌ بروکسێل و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کی دیکه‌ هه‌ڵیکوتاوه‌ته‌ سه‌ر په‌که‌که‌.

 

ناوبراو ئه‌وه‌شی روون کردۆته‌وه‌ که‌ هێرشه‌که‌ له‌ چوارچێوه‌ی دۆزێکدا، پێک هاتووه‌ که‌ سێ ساڵه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ردۆزگه‌ر و پۆلیسه‌وه‌‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ.

 

ئه‌و داواکاره‌ی دادگای فێدڕاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو که‌ به‌ڵگه‌یان له‌ ده‌ستدا هه‌یه‌ که‌ په‌که‌که‌، له‌ بێلژیک و چه‌ند وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌ورووپاوه‌ گه‌نجانی کورد ره‌وانه‌ی باکووری ئێڕاق ده‌کا، بۆ راهێنانی سه‌ربازی.

 

ناوبراو هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد که‌ "به‌ڵگه‌ی جیدیمان له‌ ده‌ستدایه"‌ که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه‌ "له‌ بێلژیکه‌وه‌ پاسپۆرتی سه‌خته‌ و یارمه‌تیی ئابووری بۆ چالاکییه‌ سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که‌ دابین ده‌که‌ن".

 

رادیۆی مێزۆپۆتامیشی به‌وه‌ تاوانبار کرد که‌ "ئامرازی پروپاگه‌نده‌ی په‌که‌که‌" بێ.

 

که‌سانی به‌ره‌گه‌ز تورک له‌ هێرشه‌که‌دا به‌شدار بوون

 

وته‌بێژی پۆلیسی فێدڕاڵی بێلژیک "گلێن ئاودێن ئارت" رایگه‌یاند که‌ له‌ هێرشه‌که‌دا له‌ ستۆدیۆی "رۆژی تی ڤی"دا سه‌د هه‌زار یۆرۆ و له‌ رادیۆی مێزۆپۆتامیاش سه‌دهه‌زار یۆرۆ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

 

به‌رپرسه‌که‌ی پۆلیس هیچ زانیارییه‌کی له‌ باره‌ی گیراوانه‌وه‌ ئاشکرا نه‌کرد، به‌ڵام ده‌ستنیشانی کرد که‌ له‌ 24 کاتژمێری داهاتوودا ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادگا و به‌وه‌ش تاوانباری کردن که‌ "کاروباری په‌که‌که‌یان به‌ڕێوه‌بردووه‌".

 

هێندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ وایان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ پۆلیسی تورکیا له‌ هێرشه‌که‌دا به‌شدار بووه‌، به‌ڵام وته‌بێژه‌که‌ی پۆلیسی بێلژیک ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌ت کرده‌وه‌.

 

ئایدێن ئارت روونی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و هێرشه‌، به‌ هاوکاریی دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا و هێزه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی تورکیا پێک هاتووه‌، به‌ڵام ره‌تی کرده‌وه‌ که‌ پۆلیسی تورکیا راسته‌وخۆ له‌ هێرشه‌که‌دا به‌شدار بووبێ. ناوبراو به‌ڵام دانی به‌وه‌دا نا که‌ پۆلیسی به‌ره‌گه‌ز تورک له‌ هێرشه‌که‌دا به‌شدار بوون.

 

په‌که‌که‌ هێرشه‌که‌ مه‌حکووم ده‌کا

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی کۆما جڤاکێن کوردستان له‌‌ لێدوانێکدا، به‌ زمانێکی توند هێرشه‌که‌ی شه‌رمه‌زار کرد و داواشی له‌ کورده‌کان کرد که‌ به‌ کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و خۆپیشاندان دژکرده‌وه‌ی خۆیان دژی ئه‌و هێرشه‌ نیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها داواشی له‌ ده‌وڵه‌تی بێلژیک کرد که‌ "به‌خێرایی" کۆتایی به‌ هێرشه‌کانی بێنێ و گیراوانیش ئازاد بکات.

 

سه‌رۆکایه‌تیی که‌جه‌که‌ ئه‌و هێرشه‌ی پۆلیسی بێلژیک به‌ "هێرشکردنه‌ سه‌ر ئیراده‌ و ناسنامه‌ی ئازادی گه‌لی کورد" وه‌سف ده‌کا که‌ "کوردان ده‌کاته‌ قوربانی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسی و ئابورییه‌کان".

 

که‌جه‌که‌ پێشی وایه‌ که‌ "ئه‌و هێرشه‌ که‌ له‌ دژی چاپه‌مه‌نی ئازاد پێکهاتووه‌" و به‌ پێویستی ده‌زانێ که‌ کورد و دۆسته‌کانی "به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرن".

 

 

 

 

 

گه‌ڕانه‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م          ئه‌م لینکه [526] جار بینراوه            Send this page to your friens    Print this page    Send comment to this page

 
 

بۆچوونه‌کان

 
     فه تاح ئه‌حمه دی   |   2010.03.05
وێڕای سڵاوێکی گه‌رم هیرش بۆ سه‌ر ڕۆژ تی فی و ناوه‌نده‌کانی خه بات کارانی کورد شه رمه زارده‌که ین.
به‌بڕوای من هه‌رهێز و لاێه‌ن و میدیا و ،ڕاگه‌ێاندنێکی کوردو، هه‌ر تاکێکی کورد،که‌ خاوه‌نی که‌ڕامه‌ت و شه‌ره‌فی کورداێه‌تی بێت، ده‌بێت هێڕشی ترۆریسته‌کانی بلجیکا و ئه‌تاتورکیکان شه‌رمه‌زا بکات،ده‌بێ خۆێان خۆێان شه‌ر نه‌زارکه‌ن، چون ئه‌وه‌ هێرشه‌ بۆ سه‌ر گه‌لی کورد به‌ تێکڕا. هێرشی وه‌حشیانه‌ی پۆلیسی بلجیک هێنده‌ ناڕه‌وا و دوور له‌ مرۆڤاێه‌تی و دور له‌ ئازادیو دێموکڕاسیه‌، ناکرێ هیچ پاساوێکی بۆ وه‌هێندرێ. وڵاتی بلژیک ‌ به‌ناو وڵاتێکی ئازاد و دێموکڕاتیه‌ و پاڕله‌مانی ئوروپا له‌م وڵاته‌ جێگیره‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ نه‌ده‌کرا ئازادی و دێموکڕاسی،که‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن،خۆێان ببه‌ستنه‌وه‌ به‌ فاشیسته‌کانی تورکیاوه‌ و شه‌رمه‌زاری بۆ خۆێان و وڵاته‌که‌ێان و پاڕله‌مانی ئورپاش دروستکه‌ن. کرده‌وه‌ی پۆلیسی بلجیک کرده‌وه‌ێه‌کی ترۆریستانه‌و دژی ئازادیو،دێموکڕاسیه‌، بۆێه‌ ده‌بێت به‌ توندی شه‌رمه‌زارو رێسوا بکرێ به‌تایبه‌ت له‌ لاێه‌ن هه‌ر کوردێکی خاوه‌ن هه‌ستی کورداێه‌تی و پیلانگێڕی دژی ئه‌م گه‌له‌.
بژی کورد بژی کوردستان مه‌رگ بۆ دووژمنانی گه‌له‌که‌مان.
فه‌تاح ئه‌حمه‌دی
 
 
     ئا. هه‌رسینی   |   2010.03.05
ئه‌ و کارانه‌ له‌ چوارچێوه‌ ی ڕێکه‌ وتنی ئێران، تورکیه‌، ئامریکا و ئوروپا ئه‌ نجام دراوه‌
 
 
     قازی کامران   |   2010.03.05
ئه‌م کرده‌وه‌ی که‌ بلژیک ئه‌نجامی داوه‌ خه‌وشه‌دار کردنی به‌س په‌که‌که‌ نییه‌ و هه‌موو کورد ده‌گرێته‌وه‌ به‌لام به‌و جۆره‌ی ئه‌من په‌که‌که‌ بناسم، ولامێکی باش ده‌داته‌وه‌ به‌ حکومه‌تی بلژیکا، که‌ ئیتر هه‌له‌ی وا دووپات نه‌کاته‌وه‌....
 
 
     کۆژان   |   2010.03.05
سڵاو!
به‌ داخه‌وه‌ له‌ ناوندی باره‌گای یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا که‌ ئیندیحای ئازادی وه‌ دیموکراسی وه‌ مافی مروڤی لیده‌کریت به‌ شیوه‌یه‌کی زۆر نا مروڤانه‌ هیرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر میدیای کوردی وه‌ چه‌ندین دامو ده‌ستگای کوردی که‌ گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی ژیرده‌سته‌ له‌ سه‌ر رۆوی زه‌وی وه‌ که‌لوپه‌لی ئه‌و میدیاینه‌ تیکده‌شکینین ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئازادی وه‌ دیموکرسی وه‌ مافی مروڤی ئه‌وروپایه‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ته‌کمیل کردنی گه‌له‌کۆمه‌ی نیو ده‌وله‌تیه‌ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا نیشانیدا که‌ تا چه‌ند لایه‌نگری له‌ گه‌لانی ژیر ده‌ست ده‌کات دیاره‌ ئیمه‌ی کورد له‌ میژه‌ بۆمان رۆنه‌ که‌ دنیای سه‌رمایه‌داری هه‌میشه‌ به‌ دووای به‌رژه‌وندی خۆیانه‌وه‌ن ئه‌وه‌ی که‌ ناویان لیناوه‌ ئازادی دیموکراسی مافی مروڤ به‌لی بۆ خۆیان به‌ تایبه‌تی بۆ سه‌رمایه‌داره‌کان هه‌یه‌ به‌لام بۆ ئیمه‌ی کورد هه‌رگیز نیه‌ ئه‌وانه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌ولی ئه‌وه‌دان ده‌سته‌و تاقمه‌ له‌ به‌رژه‌وندی خۆیان درست بکه‌ن گه‌وره‌یان بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وندی گه‌لی خۆیاندان بۆ ئه‌وان که‌وی نابن بۆ هیچ شتیک پیویستیان به‌وان نیه‌ به‌ گه‌لی خۆیان پشت قیمن به‌و شیوه‌یه‌ هه‌لسوکه‌وتیان له‌گه‌ل ده‌که‌ن دیاره‌ ئه‌و کاره‌ نامروڤیه‌ یه‌که‌مجار نیه‌ وه‌ ئاخرین جاریش نابیت به‌ڵام ئه‌وه‌ ئیمه‌ین که‌ به‌ شیویه‌کی گشتی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وی خۆمان به‌ پاریزین له‌ حاست ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ بیده‌نگ نه‌بین کوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌و کرده‌ویه‌ ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌یه‌ مه‌حکۆم وه‌ ریسوا بکه‌ین وه‌ نیشانی ده‌ین که‌ ئیمه‌ گه‌لیکی زیندوین به‌و شیوه‌ کرده‌وه‌انه‌ ناتوانن کورد دلسارد که‌نه‌وه‌ .
 
 

 

 

مانشێت

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

هه‌واڵ

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

ڕاپۆرت‌و ئانالیز

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

مقالات فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 

اخبار فارسی

 
 

 

 
 

 

 
 

 

 

 
 
 

Copyright © 2010 Renaissance. All rights reserved.