ئێسسا مو‌سا سه‌رۆکایه‌تیی بزووتنه‌وه‌که ده‌کا. مووسا یه‌کێک له پارێزه‌رانی ماندێلا بووه و ئێستا له دادگای باڵای ئه‌فریقای باشوور کار ده‌کا. دوای ئه‌وه‌ی له بابه‌ت ماندێلا و ئه‌فریقای باشووره‌وه له‌گه‌ڵ مووسا دواین، گه‌یشتینه سه‌ر تورکیا و دیتمان که پێنج ساڵه له نێوان ئه‌فریقای باشوور و تورکیادا، له‌سه‌ر پرسی کورد ـ تورک، کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندیی سه‌رنجڕاکێش له گۆڕێ دان. مووسا و هه‌ڤاڵانی له‌گه‌ڵ هێندێک که‌سی ناو حکوومه‌ت یه‌کتر ده‌بینن، ڕاپۆرتان ئاماده ده‌که‌ن و له‌ناو "لۆبی"کردنێکی جدی دان. ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی که هێندێک که‌سی دیاریش سه‌ردانی باشووری ئه‌فریقایان کردووه. مووسا ناوی یه‌کێکیانی بۆ ئێمه ئاشکرا کرد؛ له‌یلا زانا. زانا مانگی ئاوریلی ساڵی رابردوو هه‌م سه‌ردانی "که‌یپ تاون" و "جوهانێسبۆرگ"ی کردووه و هه‌میش له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌فریقای باشوور (ANC) و کومیته‌ی بزووتنه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان کۆبۆته‌وه. دیداری: ناگه‌هان ئاڵچی ـ رۆژنامه‌ی ئاکشام له تورکییه‌وه: که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه ناگه‌هان ئاڵچی: ئێوه یه‌کێک له پارێزه‌رانی ماندێلا بوون، به گشتی چه‌ند پارێزه‌ری هه‌بوو؟ ئێسسا مووسا: ژماره‌یه‌کی ده‌ستنیشانکراو نه‌بوو، ژماره‌ی پارێزه‌ران ماوه ماوه ده‌گۆڕدرا، ئه‌من له هه‌شتاکاندا چوومه ناو گرووپه‌که، هه‌م بۆ ماندێلا و هه‌میش بۆ (ئه‌ی ئێن سی) کارم ده‌کرد. ـ له رۆژانی ئازادبوونی ماندێلادا ئه‌و ئه‌رکه‌تان هه‌ر به‌ڕێوه ده‌برد؟ مووسا: به‌ڵێ، پرۆسه‌ی ئازابوونی ماندێلا له‌وه درێژخایه‌نتره که ده‌زانرێ. (ئه‌ی ئێن سی) له شه‌سته‌کاندا قه‌ده‌غه کرا. گه‌لێک ئه‌ندامی چوونه دیاسپۆرا. له ده‌ره‌وه را ده‌ستیان به چالاکی کرد. حوکمی گیرانیان ده‌رچوو. سه‌رڕه‌ای هه‌موو ئه‌وانه‌ش گوشارێکی جیدی ده‌خرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی "ئاپارتاید" بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماندێلا دانیشن. یه‌کێک له‌و میکانیزمانه تێکۆشانی چه‌کداری بوو. ئامانجێکی دیکه‌ی ئه‌و تێکۆشانه په‌ره‌پێدانی دڵه‌ڕاوکێی نێوخۆیی بوو. ئه‌من له "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی باشووری ئه‌فریقا" له ساڵی 1994دا ئه‌رکه‌که‌م وه‌رگرت. پێوه‌ندیی نێوان ماندێلا و حکوومه‌ت بووم. ـ باسی ئه‌وه‌تان کرد که تێكۆشانی چه‌کداری وه‌ک ئامرازی گوشار ده‌کار ده‌کرا. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادار بم له ناو (ئه‌ی ئێن سی)دا که‌سانێک هه‌بوون که دژایه‌تیی ئه‌و شێوازه‌ی تێکۆشانیان ده‌کرد. له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به تیرۆریست ناسێنران. ئایا به باوه‌ڕی ئێوه شه‌ڕی چه‌کداری رێبازێکی راست بوو؟ مووسا: له راستیدا ماندێلا شه‌ڕی چه‌کداریی ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌و تێکۆشانه سه‌رکه‌وتوو بوو، به‌ڵام هه‌موو که‌س له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که "شه‌ڕی چه‌کداری به ته‌نیا ده‌روه‌ستی کێشه‌کان نایه". به‌و هۆیه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ستمان به کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندیی به‌رفراوان کرد و کارمان کرد بۆ ئیزۆله کردنی سیسته‌می ئاپارتاید له باواری ئابوورییه‌وه. هه‌ردوو رێباز به‌یه‌که‌وه به‌که‌ڵک بوون. ـ حکوومه‌ت چۆن رازی بوو به‌وه‌ی له سه‌ر مێزی دانوستان دانیشێ؟ مووسا: له راستیدا ئێمه ده‌ستپێشخه‌ریمان کرد، (ئه‌ی ئێة سی) بڕیاری دانوستانی دا له گه‌ڵ حکوومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه دانوستانێکی راسته‌وخۆ نه‌بوو. ئه‌وه‌ی زیاتر کاریگه‌ریی له‌سه‌ر حکوومه‌ت دانا ئه‌وه بوو که ده‌ستمان کرد به کۆبوونه‌وه ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌کادیمیسیه‌ن، رۆژنامه‌نووس و لایه‌نگرانی حیزب. له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه‌دا حکوومه‌ت به دزییه‌وه له‌گه‌ڵ ماندێلا کۆ ده‌بۆوه. ـ کێ ده‌یدیت و چۆن؟ مووسا: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یه‌ک دوو وه‌زیر ده‌ستنیشان کرابوون. ئه‌وانه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ده‌چوونه گرتووخانه. به‌ڵام ئه‌وه به ته‌واوی له رای گشتی ده‌شاردرایه‌وه. که‌ناڵه‌کانی لای پشته‌وه‌یان ده‌کار ده‌کرد. ده‌نا ئاشکرابوونی ئه‌و بابه‌ته ده‌بوو به هۆی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی (کاوس). چوونکه سپییه‌کان ساڵانێک بوو که له‌مه‌ڕ (ئه‌ی ئێن سی) ئه‌فسانه‌گه‌لێکی نه‌رێنی‌یان دروست کردبوو. ـ ئامانجی دیداره‌کان چی بوو؟ مووسا: گۆڕینی سیسته‌می بیرکردنه‌وه‌ی سپییه‌کان. چوونکا به بۆچوونه‌کانی ئه‌و کاته‌وه ئاشتی ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌بوو. ـ ئه‌و پڕۆسه‌یه چه‌نده‌ی خایاند؟ مووسا: شه‌ش ساڵ. به درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ش رێسای دیداری به دزییه‌وه هیچ نه‌شکێنرا. ـ ئێوه سه‌رۆکی رێكخراوی "کومیته‌ی بزووتنه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان"ـن. دامه‌زراندنی کومیته‌یه‌کی ئاوا بۆ له ئه‌فریقای باشوور سه‌ری هه‌ڵدا؟ مووسا: چوونکا له نێوان چیرۆکه‌کاندا وێکچوونێک ده‌بینین. له نێوان (ئه‌ی ئێن سی) و (په‌که‌که)دا خاڵی هاوبه‌ش هه‌ن. هه‌ردووکیشیان به تیرۆریست ناسێنران، ئۆجالانیش و ماندێلاش هه‌ردووکیان به گیرانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حکووم کران. هه‌ردوکیشیان له دوورگه‌یه‌ک به‌ند کران. ـ به‌ڵام ئۆجالان به به‌رپرس ده‌زانرێ له کوشتنی هه‌زاران که‌سی مه‌ده‌نی. (ئه‌ی ئێن سی) له تێکۆشانی خۆیدا خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی نه‌ده‌کرده ئامانج. مووسا: وایه به‌ڵام دواجار ماندێلا سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌که بوو. هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌م بۆ گرتنی ماندێلا و هه‌میش بۆ گرتنی ئۆجالان هێنرانه مه‌یدانه‌که‌وه. واته له چیرۆکه‌که‌دا هێڵێکی جیدیی وێکچوون هه‌یه. ـ جیاوازییش هه‌ن. مووسا: هه‌ڵبه‌ت وایه، حه‌شیمه‌تی کورده‌کان [له تورکیا] له که‌مینه‌دایه. که‌چی ره‌شه‌کان لێره زۆرینه‌ن. کورده‌کان لانیکه‌م هێندێک مافی حقووقییان هه‌یه، ئه‌وه‌ی نییانه مافه زمانی و کولتوورییه‌کانن. ره‌شه‌کان به‌ڵام نزیک به هیچ مافێکیان نه‌بوو. (تێبینیی وه‌رگێڕ: وێده‌چێ به‌شێک له گوته‌کانی پارێزه‌ری ماندێلا لێره‌دا قرتێندرابن، ئه‌وه‌ش له پرسیاری دواتردا ده‌رده‌که‌وێ) ـ به‌ڵام ئێستا وا نییه، لانیکه‌م ئێستا په‌که‌که ده‌ڵی که سه‌ربه‌خۆیی ناکاته ئامانج. مووسا: راسته، داواکانیان که‌متر بوونه‌وه. به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌بێ تورکیا ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌کار بکات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌من بزانم له گه‌ڵ ئۆجالانیش له "که‌ناڵه‌کانی پشته‌وه"وه دیدار ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌وانه پێویسته درێژه‌یان هه‌بێ و زیاتر بکرێن. یه‌کیش ئه‌وه‌یه که ماندێلا بوو به رێبه‌رێک که هه‌موو که‌س خاوه‌نداره‌تیی لێکرد. له تورکیا دۆخه‌که هێندێک جیاوازه. کورده‌کان خاوه‌نداره‌تیی لێ ده‌که‌ن، به‌ڵام تورکه‌کان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه. له نموونه‌ی ئێمه‌دا سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئه‌وکات یارمه‌تیی پرۆسه‌که‌ی دابوو، به‌ڵام له نموونه‌ی ئێوه‌دا ئاگادار نیم چۆنه. ـ که‌س له تورکیاوه هاتووه بۆ لاتان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا؟ مووسا: به‌ڵێ، بۆ نموونه پێشتر له‌یلا زانا هات. له‌گه‌ڵ ئێمه، له‌گه‌ڵ هێندك که‌سی ناو (ئه‌ی ئێن سی)ش دیداری کرد. بیروڕای گۆڕییه‌وه. به دیقه‌ته‌وه ورده‌کاریی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی پرسی ئێره بژار ده‌که‌ن. ـ ئامانجی ئه‌و کومیته‌یه چییه که ئێوه سه‌رۆکایه‌تیی ده‌که‌ن؟ مووسا: پێک گه‌یاندنی کورد و تورکه‌کان. ئه‌من هاوکات له گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی پارێزه‌رانیشدا کار ده‌که‌م، ساڵی 2005 سه‌ردانی تورکیامان کرد و هێندێک که‌سی ناو حکوومه‌تمان دیت. ـ کێ بوون ئه‌وانه؟ مووسا: ناتوانم ئه‌وه‌ت بۆ ئاشكرا بکه‌م، به‌ڵام له ئه‌نجامی ئه‌و دیدارانه‌دا راپۆرتێکمان ئاماده کرد، له‌وێدا گوتمان ئه‌گه‌ر تورکیا پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکات، پشتیوانیی له ئه‌ندامه‌تییه‌که‌ی ده‌که‌ین له یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا. ـ له‌و سه‌روبه‌نده‌دا هێندێک ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک "کرانه‌وه‌ی کوردی" له تورکیا له ئارادان. ئایا هیچ وێکچوونێک هه‌یه له نێوان ئه‌وانه و ئه‌و پێشنیارانه‌ی ئێوه له راپۆرته‌که‌دا کردبووتان؟ مووسا: به‌ڵێ، وێک‌چوونی زۆر جیدیی له نیوانیاندا هه‌یه. وا وێده‌چێ راپۆرته‌که‌ی ئێمه یارمه‌تیده‌ر بووبێ. ئه‌من دوایین جار له ئاوریلی رابردوودا هاتمه تورکیا. له رۆژانی سه‌ردانه‌که‌ی ئۆبامادا. زۆر شت ئه‌رێنی بوون، پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوم دیت. حقوق‌زانی جۆراوجۆرم دیتن، هه‌م پارێزه‌رانی ئۆجالان و هه‌میش ئی دیکه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌من گه‌ڕامه‌وه و شته‌کان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی پێچه‌وانه چوون. هێندێک له‌وانه‌ی ئه‌من دیتبوومن گیران. ـ عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌یه‌ک باسی له مۆدێلی ئه‌فریقای باشوور ده‌کرد. ئایا له په‌یوه‌ندییه‌دا هیچ داوایه‌کی له ئێوه کردبوو؟ مووسا: نا، پارێزه‌ره‌کانیم دیت، به‌ڵام ئۆجالان داوایه‌کی وای له ئێمه نه‌بوو. ـ له‌و رێگایه‌دا پێشڤه‌چوون هه‌بوون، به‌ڵام دواتر شته‌کان ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌که‌دا رۆیشتن. به بۆچووةی ئێوه کاره‌کان بۆ وایان لێهات له تورکیا؟ مووسا: هێزی جیاوازتر هاتنه ناو مه‌سه‌له‌که‌وه. له‌لایه‌ک سیاسه‌ت ده‌یه‌وێ به‌ره‌و پێش بڕوات، که‌چی له‌لایه‌که‌ی دیکه‌وه ئه‌رته‌ش ده‌یه‌وێ پرۆسه‌که لغاو کات. له‌لای ئێمه‌ش شتی هاوشێوه‌ی ئه‌وه ڕوویدا. کاتێک دیداره‌کان له گۆڕێ‌دا بوون، عه‌سکه‌ر هه‌وڵیان دا پرۆسه‌که تێک ده‌ن. ـ دواتر چی روویدا؟ مووسا: ماندێلا کۆتایی به دیداره‌کان هێنا. له ئه‌نجامدا سه‌رۆکی ئه‌وکاتی ده‌وڵه‌ت "دێ کلارک" کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی دامه‌زراند و ده‌ستی کرد به لێپرسینه‌وه له مه‌ڕ قه‌تڵه‌کانی بکه‌ری نادیار (فاعیلی مه‌جهوول) و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حقووق. کۆمیسیۆنه‌که له‌و رووداوانه‌دا هێندێک ژێنه‌ڕاڵی به به‌پرسیار زانی و ناوه‌کانیان ئاشكرا کران. ـ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و شتانه، به‌لام هه‌ڵسوکه‌وتی سپییه‌کان سه‌باره‌ت به ماندێلا چۆن بوو؟ مووسا: سه‌ره‌تا رق و کینه هه‌بوو، مێشکی خه‌ڵک به‌وه راهێنرابوو که ئه‌و تیرۆریسته، به‌ڵام کاتێک دیتیان ماندێلا کێیه و چ ئامانجێکی هه‌یه ئیتر خۆشیان ویست. هه‌مبێزکردن و یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌موان له لایه‌ن ماندێلاوه، کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئینسانه‌کان دانا. ـ به‌ڵام دواجار ماندێلا جێگه‌ی به کوشتنی که‌سانی مه‌ده‌نیی نه‌دابوو له تێکۆشانی خۆیدا. مووسا: ئه‌وه هێندێک په‌یوه‌ندیی به شه‌رت و مه‌رجه‌کانه‌وه هه‌یه. له‌لای ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێک دیواری هه‌سته‌کی هه‌بوون، ئه‌وانه له رێگای چاپه‌مه‌نییه‌وه رووخێنران. ئه‌گه‌ر مێدیا په‌یامی راست بدات، ئاماده‌کردنی کۆمه‌ڵگه هاسان ده‌بێت. بۆ نموونه با چاو له ئۆجالان بکه‌ین، به‌ڵێ ئه‌و به کوشتنی ژماره‌یه‌کی زۆر ئینسان تاوانبار ده‌کرێت، به‌ڵام دواجار ئه‌و داوای مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی ده‌کات. |