ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ی داداگا سه‌باره‌ت به دۆزی هاووڵاتیی کورد سۆران ئه‌حمه‌د، خه‌ڵکی شاری که‌رکووک و دانیشتووی وڵاتی ئینگلیز، که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌که ده‌یویست له رێگای به‌غداوه ره‌وانه‌ی باشووری کوردستانی بکاته‌وه، هه‌وڵه‌کانی ره‌وانه‌ی کردنه‌وه‌ی کورده په‌ناخوازه‌کان فه‌شه‌ل پێ دێنێ و ئه‌وه‌ش ئومێدێکی نوێی داوه به‌و هه‌زاران کورده‌ی باشووری کوردستان که له‌و وڵاتی ئینگلیز داوای په‌نابه‌رییان کردووه به‌ڵام ئه‌و مافه‌یان پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه. سۆران ئه‌حمه‌د ماوه‌ی 21 مانگه له گرتووخانه‌یه‌کی ئینگیزدا، له چاوه‌ڕوانیی رهوانهکردنهوهدا ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌و حوکمه‌ی دادگاکه، بڕیاری رهوانهکردنهوهکه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده نه‌بووه په‌یمانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ناخوازه کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئینگلیز ببه‌ستێ، بیرۆی کۆچبه‌رانی ئه‌و وڵاته بڕیاری دابوو که کورده‌کان له رێگای به‌غداوه ڕه‌وانه بکاته‌وه، به‌ڵام پارێزه‌رانی دۆزه‌که به دادگایان گوتووه که کورده‌کان، له شاره عه‌ره‌بنشینه‌کاندا ئاسایشی گیانییان نییه و دادگاش ئه‌و بۆچوونه‌ی په‌سه‌ند کردووه. پارێزه‌ران رایده‌گه‌یه‌نن که "هه‌رچه‌ند بڕیاره‌که پرسه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و په‌ناخوازانه چاره‌سه‌ر ناکات، به‌ڵام گورزێکی قایم له هه‌وڵه‌کانی بیرۆی کۆچبه‌ران ده‌دات، که ده‌یه‌وێ ئه‌و کوردانه له رێگای به‌غداوه ره‌وانه بکاته‌وه." دوای بڕیاره‌که‌ی دادگا، بیرۆی کۆچبه‌ران رایگه‌یاندووه که به بڕیاری خۆیدا ده‌چیته‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌کردنه‌وه‌ی کورده‌کان له رێگه‌ی به‌غداوه.
|